بۆ یه‌كه‌مجار له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی و شاره‌دێی
شیلادزێ، كچێك داینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاودێری و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵانی
داناوەله داینگه‌ی ئێواران دا ته‌نیا سێ منداڵ هه‌یه و تێچوویه‌كی زۆری هه‌یه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بره پاره‌یه‌ك وه‌كو قازانج وه‌ربگرن.
نایما عه‌لی، خاوەنی داینگەکە به "وشه"ی
راگه‌یاند، ئه‌وان له داینگه به سێ شێوازی چاودێری و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی
منداڵ په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و هه‌موو جۆره چاڵاكییه‌كی په‌روه‌رده‌یی و فێركاری پێڕەو
دەکەن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له سنووری شارۆكه‌ی
ئامێدی ته‌نیا داینگەیەک له شیلادزێ هەیە، ئەگەرچی زیاتر لە پێنج هه‌زار منداڵ ته‌نیا له شیلادزێ
و ده‌ورووبه‌ری هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك پێویست دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان بۆ
داینگه نانێرن و ئەوەش وای کردوورە داینگە نەکرێتەوە.
به‌پێی قسه‌ی نایما داینگه ژینگه‌یه‌كی ته‌واو
په‌روه‌رده‌ییه و باشتره له ژینگه‌ی ماڵ و ده‌ره‌وه كه منداڵ تێدا په‌روه‌رده
بكرێت و دەڵی، له ئێواران ته‌نیا سێ منداڵمان هه‌یه، هەرچەند له رووی مادییه‌وه
هیچ سوودێکی بۆ ئێمە نییە، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه خزمه‌ت به خه‌ڵك ده‌كه‌ین
و به‌یانیان داینگه منداڵی تیدایە و کراوەیە، بریارماندا ئێوارانیش هه‌بێت.
"داینگه ته‌نیا
بۆ ئه‌و كه‌سانه نیه كه فه‌رمانبه‌ر و ماموستا و خاوه‌ن كارن، به‌لكو هه‌لێكی رەخساوە
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش به هەر هوكارێك ناتوانن له ماڵه‌وه منداڵه‌كانیان به‌خێو
بکەن و بە باشی چاودێری و په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن، له داینگه منداڵ له سۆزی دایك
دوور ناکەوێتەوە به‌لكو پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به خێزان و به تایبه‌تی دایك هه‌یه"
نایما وای گۆت.
شێلادزێ، نه‌وزاد هلۆری