وه‌ك پزیشك و پسپۆرانی تایبه‌ت به ژنان ئاماژه‌یان پێ داوه، هه‌ندێك ڕه‌فتار و كاری ڕۆژانه هه‌یه له ماوه‌ی سووڕی مانگانه‌دا ژنان ده‌بێ خۆیانی لێ به‌دوور بگرن تا پێستیان له هه‌موو زیانێك بپارێزن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژنان له كاتی سووڕی مانگانه‌دا نابێت ئه‌م كارانه بكه‌ن:
نوێكردنه‌وه‌ی پێست: هه‌وڵ بده سێ ڕۆژ زووتر و له كاتی سووڕی مانگانه‌شدا خۆت له نوێكردنه‌وه‌ی پێست به ماسك بپارێزیت، چونكه له‌م كاتانه‌دا پێست هه‌ستیاره و به‌و كاره تۆ وشكی ده‌كه‌یته‌وه و زیاتر زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نی.
_ موولابردن: له دوو ڕۆژ زووتره‌وه ده‌ست له لابردنی مووی جه‌سته‌ت هه‌ڵگره، ئه‌مه‌ش دووباره بۆ هه‌ستیاریی پێستته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌م كاته‌دا پێستت سوور ده‌كاته‌وه و زیپكه‌ی لێ دروست ده‌كا و ئازاریشت زیاتر پێ ده‌گه‌یه‌نێ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار خاڵی ڕه‌شی لێ دروست ده‌كات.
شۆردنی ڕووخسار: ڕووخسارت به ئامێری تایبه‌ت و ده‌رمانی زۆر كاریگه‌ر مه‌شۆ، چونكه پێستت سوور ده‌كاته‌وه و تووشی قڵیشانی ده‌كات. ئه‌و خاڵه ڕه‌ش و په‌ڵه چه‌ورییانه زیاتر دروست ده‌كات كه خۆتی لێ ده‌رباز ده‌كه‌یت.