ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه، 13 گوندی ده‌ڤه‌ری "زێبار" له شاره‌دیێ "دێره‌لووك و شێلادزێ" له سنووری شارۆكه‌ی "ئامێدی" به‌ده‌ست نه‌بوونیی رێگه ده‌ناڵێنن و هاووڵاتییانی یه‌كێك له‌و گوندانه، له داخی حكوومه‌ت، رێگه‌كه‌یان بۆ هه‌تا قیامه‌ت له به‌رده‌م خۆیان داخست.
ئیحسان حه‌سه‌ن گوندنشینێكی گوندی "هلۆرا"ی سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێ له ده‌ڤه‌ری ئامێدییه، رای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌كه‌یان ناكه‌نه‌وه و به "وشه"ی گوت: ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ئێمه وه‌ك گوندنیشانی "هلۆرا" به ده‌ست نه‌بوونی رێگه‌ی هاتوچۆ ده‌ناڵێن و بۆ چه‌ندان جاریش داوامان له حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌كه‌مان بۆ چاك بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه له داخی حكوومه‌ت، به‌ده‌ستی خۆمان رێگه‌ی سه‌ره‌كی گونده‌كان گرت و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌ده‌م ئێمه‌وه نایه‌ت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك "تا قیامه‌ت" ئه‌و رێگه‌یه ناكه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتی: ئێمه كۆمه‌ڵێك له گوندنشینانی سنووری شاره‌دێیه‌كانی شێلادزێ و دێره‌لووك له هه‌موو مافێكی سه‌ره‌تایی بێ به‌شین، وه‌ك: رێگه‌وبان، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، دامه‌زراندن و .. هتد، و پێم وایه یه‌كه‌ی كارگێڕیی ئه‌و دوو شاره‌دێیه جیاوازی له نێوان ئێمه و خه‌ڵكی تری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن چونكه به‌پێی جیۆگرافیا، ئێمه سه‌ر به شاره‌دیێ "دینارته"ی سه‌ر به شارۆكه‌ی "ئاكرێ"ین و به‌پێی دابه‌شكردنی نوێی یه‌كه‌ی كارگێڕی خراینه سه‌ر ئه‌و دوو شاره‌دێیه.
ئیحسان حه‌سه‌ن داوای كرد كه حكوومه‌ت هه‌موو گونده‌كانی سنووری ده‌ڤه‌ری زێبار له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی بخرێنه‌وه سه‌ر به شاره‌دیێ دینارته.
یوسف تاهیر گوندنیشێكی تری ئه‌و ناوچه‌یه گوتی: به‌هۆی نه‌بوونی پرد و رێگه‌ی هاتوچۆ، ئێمه به داڤه‌رست هاتوچۆ ده‌كه‌ین و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پردێكمان بۆ دروست بكات، كه‌چی داڤه‌رسته‌كه‌شمانی لێ كرده‌وه و ئێسته به چووپ و كه‌ڵه‌ك هاتوچۆ ده‌كه‌ین كه ئه‌مه‌ش زور ئه‌سته‌م و مه‌ترسییه، به تایبه‌تی له وه‌رزی زستان و به‌هار چونكه له‌و هه‌ردوو وه‌رزه هاتوچۆ به‌هۆی چووپه‌وه ده‌وه‌ستێت.
ده‌ڤه‌ری زێبار كه خۆی له شاره‌دیێ دینارته ده‌بێنێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سنوورێكی جیۆگرافیایی گه‌وره و په‌رت و بڵاوی هه‌یه كومه‌ڵێك له گوندنیشنانی ناوچه‌كه خراوه‌نه‌ته‌وه سه‌ر یه‌كه‌ی كارگێڕیی شاره‌دێیه‌كانی تری وه‌ك دێره‌لووك و شێلادزێ، ئه‌و گوندانه‌ی كه خراونه‌ته سه‌ر ئه‌و هه‌ردوو شاره‌دێیه، هه‌ریه‌كه له گونده‌كانی " هاریكا ئاغا ، هاریكا شێخا ، سه‌روكانی ، بیاڤێ ، لاتكا ، خاستوو ژووری، خاستوو ژێری، ساركێ، هلۆرا و چه‌ند گوندێكی تر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری