چه‌ند رۆژێكه له گه‌ره‌كه‌كانی
شاری سلێمانی به تایبه‌ت گه‌ڕه‌كی زێڕینۆك كه ده‌كه‌وێته به‌شی خۆرئاوای سلێمانی
ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو مانگا له ناو كۆڵانه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه و شاره‌وانی سلێمانیش
ده‌ڵێت، ئەگەر ئەو هاووڵاتییانە ئاژەڵەکانیان نەبەنە دەرەوەی شار سزایان دەدەین.
ئەمڕۆ یەکشەم 14ی نیسان، سه‌رده‌شت ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، پێشتر سەرجەم
ئاژەڵدارەکانمان ئاگاداركردۆ‌ته‌وه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاژه‌ڵه‌كانیان له
ناو شاری سلێمانی به‌ره‌ڵا بكه‌ن و ببێته مایه‌ی بێزاری هاووڵاتییان و تێکدانی
سیمای شارەکە.
زیاتر روونی
دەکاتەوە، هه‌موو رۆژێك لیژنه‌كانمان لەناوشاره‌گه‌ڕێن و هه‌ر ئاژه‌ڵێك له كۆڵان
و گه‌ڕه‌كه‌كان ببین ده‌ستبه‌جێ خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كه سزای ماددی ده‌ده‌ن و ئاگاداری
ده‌كەنەوە له حاڵه‌تی دووباره بونه‌وه‌ی ئاژەڵەکانیان ره‌وانه‌ی كوشتارگه‌ی
سلێمانی ده‌كرێت.
"تا ئێستا چه‌ندین جار ئاژه‌ڵمان ره‌وانه‌ی
كوشتارگه‌ی سلێمانی كردووه و لەوێ سەریان بڕیون و گۆشته‌كه‌ی دراوەتە خه‌ڵوه‌تگه‌ی
پیری سلێمانی" بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی وای گوت.
بەڕەڵا کردنی ئاژه‌ڵ له‌ناو
كۆڵان و گه‌ره‌كه‌كانی سلێمانی زیان به باخچه و سه‌وزاییه‌كانی شه‌قام و كۆڵانه‌كان
ده‌گه‌یه‌نێت و وەک سەردەشت رەفیق ئاماژەی پی دەدات، ئه‌و ئاژه‌ڵانه زیان به باخچە
و سەوزاییەکانی شه‌قام ده‌گه‌یه‌نن و هاووڵاتییان بێزار ده‌كه‌ن، هه‌ر له به‌رئه‌وه‌یه
سزا و كوشتنمان دیاری كردووه بۆ ئاژه‌ڵه‌كان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی