پۆڵ ئالن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "ستراتوله‌نچ" یه‌كه‌م گه‌شتی بۆ گه‌وره‌ترین فرۆكه‌ی دنیا رێكخست، كه تێیدا فرۆكه‌كه به‌بێ كێشه گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له گه‌وره‌ترین فرۆكه‌ی دنیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی پۆڵ ئاڵن له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2019 فرۆكه مه‌زنه‌كه‌ی تاقی كرده‌وه، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 14ی نیسان، سه‌عات 10ی سه‌رله به‌یانی فرۆكه‌كه یه‌كه‌م گه‌شتی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدا كه له ماوه‌ی 150 خووله‌ك بۆ به‌رزایی 35 هه‌زار پێ فڕی.
زیاتر ڕوونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و فرۆكه‌یه درێژی باڵه‌كانی نزیكه‌ی 117 مه‌تر ده‌بێ و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 230 تۆنه. به‌رزییه‌كه‌شی 15 مه‌تره، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كه به شه‌ش بزوێنه‌ر كارده‌كات و 28 تایه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت نزیكه‌ی 250 بۆ 500 تۆن بار هه‌ڵبگرێت و فرۆكه‌كه فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی تایبه‌تییه كه مووشه‌كێكی وێرانكه‌ری گه‌ڵگرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه دیزاینی فڕۆكه‌كه‌ی له ساڵی 2018 ڕاگه‌یاندووه و له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2019 تاقی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه له ساڵی 2011 ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و له‌لایه‌ن "پۆڵ ئالن"ه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه، پۆڵ یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ملیۆنێرێكی ئه‌مریكییه.