به‌هۆی گرانبوونی به‌های كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانیی پارێزگاری دهۆك و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه، بڕیارێكی نوێیان ده‌ركرد.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك و نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی پێوه‌ندیدار بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بو پێدانی كاره‌بای مۆلیده له دهۆك دابنرێت و دواجار ئه‌مرۆ گه‌یشتنه بڕیارێك كه ده‌بێت سه‌عاته‌كانی كاره‌با زیاد بكرێت و نرخه‌كه‌شی كه‌م بكرێت.
پارێزگاری دهۆك فه‌رهاد ئه‌ترووشی كه‌مێك پێش ئێسته به یاوه‌ری ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی مۆلیده و قایمقامیه‌تی دهۆك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا. له كۆنگره‌كه‌دا خشته‌ی نوێی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ی راگه‌یاند و گوتی، "گه‌یشتوونه‌ته بڕیارێك و له‌مڕۆ به دواوه مۆلیده‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك سه‌عات حه‌وتی به‌یانی تا نۆی به‌یانی ده‌بێت كاره‌با به هاووڵاتییان بده‌ن. هه‌روه‌ها سه‌عات دووی نیوه‌ڕۆ تا دووی شه‌و ده‌بێت كاره‌با به هاووڵاتییان بدرێت و بۆ هه‌ر ئه‌مپێرێكی كاره‌باش ده‌بێت نۆ هه‌زار و 500 دینار وه‌رگیرێت."
ڤه‌هێل ناجی ئه‌ندامی لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای دهۆك رای ده‌گه‌یه‌نی كه هه‌ر خشته‌یه‌ك پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و قایمقامیه‌ت ده‌ری بكه‌ن، ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. ئه‌و به "وشه"ی گوت "دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌عاته‌كانی كاره‌بای نیشتمانی له سنووری پارێزگای دهۆك كه‌م بووه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی مۆلیده‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆ ئێمه دانراوه به‌رده‌وام بووین و دواجار به‌های ئه‌مپێرێكی كاره‌با گه‌یشته 16 هه‌زار و 500 دینار و هاووڵاتییان گله‌یی له گرانبوونی كاره‌بای مۆلیده‌كان له دهوك ده‌كرد و داوایان له پارێزگار و ئه‌نجوومه‌ن ده‌كرد كه به‌های كاره‌با كه‌م بكرێته‌وه."
ئه‌و له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌ڵێت پارێزگار داوای لێ كردن خشته‌ی پێدانی كاره‌با وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێر لێ بێت و سه‌ره‌رای جێبه‌جێكردنی، دیسان هاووڵاتییان رازی نه‌بوون و گوتیان سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با زور كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌وان ناتوانن سوود له كاره‌با وه‌ربگرن، له‌به‌ر ئه‌وه جارێكی تر چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی خوجێی دهۆكیان كرد."
ئه‌و روونی كرده‌وه له‌مه‌ودوا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه هاووڵاتییان ده‌یده‌ن، جێگیر ده‌بێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت تا مانگ كۆتای پێ دێت و بڕیاری نوێ ده‌رده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئامینه زكری په‌رله‌مانتاری كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رپرسه پێوه‌نداره‌كانی پارێزگای دهۆك كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای دهۆك و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی مۆلیده‌كان قسه‌یان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ن گه‌یشتوونه‌ته بریارێك كه ده‌بێت سه‌عاته‌كانی كاره‌بای مۆلیده زیاد بكرێت و به‌هاكه‌شی كه‌م بكرێته‌وه.
ته‌نیا له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك 470 مۆلیده‌ی ئه‌هلی بوونیان هه‌یه و دوو جۆره خشته‌ی مۆلیده هه‌یه و هه‌ریه‌كه له شارۆكه‌كانی ئامێدی و ئاكرێ و شێخان و به‌رده‌ره‌ش خشته‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و سه‌نته‌ری دهۆك و شارۆكه‌كانی سێمێل و زاخۆش خشته‌ی تایبه‌تییان هه‌یه.
دهۆك /نه‌وزاد هلۆری