"چوار مووچەكەی پێشمەرگە ئامادەیە و پێكەوە دابەش دەكرێ‌"

:: PM:05:09:14/04/2019 ‌
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، چوار مووچەكەی هێزەكانی پێشمەرگە ئامادەیە و بەیەكەوە خەرج دەكرێت و تەنیا ماوە پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ یەكشەم 14ی نیسان، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێڕاق لەراگەیەنراوێكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، وەك وەزیری بەرگریی بە وەكالەت و سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی درا كە وەزارەتی بەرگری پارەكە كە هی چوار مانگە و بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج بكرێت، بەڵام وەزارەتی بەرگری پارەكەی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی ئەوان پارەكە خەرج بكەن.

حەداد دووپاتی لەوە كردەوە كە پارەكە ئامادەیە و خەرج كراوە تەنیا ماوە بگاتە هەرێمی كوردستان و مووچەكەی هێزەكانی پێشمەرگە هەمووی بەیەكەوە دابەش دەكرێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە ئێستە بەغدا بەردەوامە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتیش ئێستە مووچەی مانگی یەك دابەش دەكات.


 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم