كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی نمایش كرد كه هێز و دیزاینه‌كه‌ی هه‌مووانی شۆك كرد، هه‌روه‌ها به دووه‌م به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت دوای گالاكسی ئێس 10 پڵه‌س.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Galaxy A80"ی نمایش كرد كه جوانترین دیزاینی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ خێراترین پرۆسێسه‌ری كه خاوبوونه‌وه‌ی نییه و به باشترین مۆبایل داده‌نرێت كه سامسۆنگ دروستی كردبێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گه‌وره‌ترین شاشه‌ی بۆ داناوه و قه‌باره‌كه‌ی 6.70 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕوونی 4K. جگه له‌وه‌یش ڕامی هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایته، هه‌روه‌ها كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌یشی 48 مێگاپێكسڵ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن سێ كامێراییه و هه‌ر یه‌كه‌یشیان خاوه‌ن لێنزی تایبه‌تی خۆیانن.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.