رۆژنامه‌یه‌كى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه ئه‌نجلینا جولى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى بیرى براد بیت ده‌كات و به نیازه له بڕیارى جیابوونه‌وه‌ى پاشگه‌ز بێته‌وه.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانی له كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌نجلینا جولى زانیارى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه، جولى هه‌تا ئێسته دڵى بۆ براد بیتى هاوسه‌رى پێشوو لێ ده‌دات و بۆیه به دوور نازانرێت داواى جیابوونه‌وه‌كه‌ى له دادگا بكێشێته‌وه.
به پێى ئه‌و ورده‌كارییانه‌ى
رۆژنامه‌كه باسى كردووه، كه‌سوكارى جولى گوتویویانه ئێسته جولى دڵى بۆ بیت گۆڕاوه، بۆیه ده‌یه‌وێ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ى زیندوو بكاته‌وه.
له باره‌ى هه‌ڵویستى بیتیش ده‌ڵێن، ئه‌ویش به‌م هه‌سته‌ى جولى زانیوه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى جولى ئه‌و به‌نیاز نییه ئاشت بێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌خوازێ پێوه‌ندییه‌كى ئاسایى له‌گه‌ڵ جولى هه‌بێت ئه‌مه‌یش له‌پێناو منداڵه‌كانى.
جولى ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكییه و له ساڵى 1975 له دایكبووه، كاره سینه‌ماییه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى دنیا ناسراوه و له لایه‌ن رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش وه‌ك باڵوێزى نیازپاكى بۆ كاروبارى كۆچبه‌ران ده‌ستنیشان كراوه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیارى جیابوونه‌وه‌ى له براد بیت داوه، به‌ڵام تا ئێسته به فه‌رمى جیا نه‌بوونه‌ته‌وه.