عوسمان قادر شێوه‌كار به‌شێكی كاره‌كانی ته‌رخان كردووه به تاوانی ئه‌نفال و ده‌یه‌وێت له‌و ڕێیه‌وه تاوانی ئه‌نفال به دنیا بناسێنێت.
عوسمان قادر شێوه‌كار ویستویه‌تی جیاواز له‌وه‌ی كه به قه‌ڵه‌م ئه‌و نه‌هامه‌تیانه بخاته‌ڕوو به‌ڵكو به شێوه‌كاری و به ما‌تریاڵی جیاواز و به كێشانی تابلۆیه‌كی تایبه‌ت به ئه‌نفال و نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌ربخات.
به‌شێك له كاره‌كانی ئه‌و شێوه‌كاره له مۆزه‌خانه جیهانییه‌كان دانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رشیڤی مه‌ینه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی بخاته‌ڕوو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مێژووی ئه‌نفاله‌كانی دوو و سێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له زیندانه‌كانی نوگره‌سه‌لمان و تۆپزاوا و چه‌ندان شوێنى تر.
ئه‌و شێوه‌كاره دوو له كاره‌كانی دیوار به‌ندێكی تایبه‌ت به ئه‌نفال دروستكردووه له ژێر ناوی (دیواربه‌ندی یاده‌وه‌ری ئه‌نفال) پڕۆژه‌كه پێكهاتووه له تابلۆیه‌كی هه‌ڵواسراوی ئاسن به‌دریژیی 22 مه‌تر و پانیی 2.3 مه‌تر و ئه‌ستوورییشه‌ش میلیمه‌تر كه له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه گرنگه‌كانی شاری سلێمانی دانراوه.
ئه‌و له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌م تابلۆیه مۆنیومێنتێكه كه له ڕێگه‌ی هێڵكارییه‌وه و به وردی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و یاده‌وه‌ری و نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕۆژه ڕه‌شه‌كانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته ده‌گێڕێته‌وه،" هه‌روه‌ك "گۆڕانكاریی پێویستی له‌فۆرم و داڕشتندا بۆ كراوه تا له‌گه‌ڵ ما‌تریاڵی به‌كارهاتوو و بۆشاییی دیوارێكی له‌م چه‌شنه‌دا بگونجێت."
ئیسته له سلێمانی خه‌ونی دروستكردنی سه‌نته‌رێكی هونه‌ری ( جه‌نگ و ئاشتی) هه‌یه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاكادیمی دۆكمێنتكردن و توێژینه‌وه بێت.
عوسمان قادر ئه‌حمه‌د له ساڵی 1962 له سلێمانی له‌دایك بووه، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانییه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌سه‌رهونه‌ری هێڵكاری.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د