شەكەتی پەڵەی رەشی ژێر چاو دروست دەكات

:: PM:09:20:14/04/2019 ‌

دەركەوتنی پەڵە یان ناوچەی رەش لە دەوری یان لە ژێر چاو، رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ ماندووبوون و شەكەتی چاوەكان، كاتێك كەمخەوی كاریگەرییەكانی بۆ سەر گەش دەركەوتنی رووخسار و دەموچاو دیار دەخات، بەڵام چۆن دروست دەبێت؟   

نەخەوتنی بۆ ماوەی پێویست كاریگەری بەسەر هەموو لەش دیار دەخات، بۆیە نەخەوتنی شەوانە و كاركردن تا سەعاتەكانی درەنگ و تا بەرەبەیان ناوچەی رەش و تۆخ لەژێر چاو دروست دەكات، لە هۆكارەكانیشی، سروشتی پێستی ژێر چاو كە رەنگە لەژێر چاودا تەنك بێت، هەروەها نەبوونی شانەی چەوری لەو ناوچەیە كە هەر گۆڕانكارییەك باش دیار دەكەوێت.  

لە هۆكاری تری كەمی ئۆكسجین كاتێك رەنگی خوێن تێرتر دەبێت لە ئاسایی و لوولەكانی خوێن بە شێوەی سێبەرێك لەژێر چاو دیار دەكەون، ئەوەیش بەهۆی كەمخەوییەوەیە كاتێك خوێن بڕێكی كەمتر لە ئۆكسجین لە رێگەی لوولەكانەوە بۆ ئەو ناوچەیە دەبات و بەوە رەنگی پێستەكە بۆ سوورێكی تاریك دەگۆڕێت.

هەرەوەها ماندووبوون و شەكەتی چاو بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ ئەو پەڵە دروست دەكات كاتێك خانە ماندووەكانی پێست بەشێك لە پێكهاتەی ئاویان ون دەكەن، ئەوەش وا دەكات لوولەكانی خوێن بۆ بەرانبەرەكەت دیار بێت. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل