مەترسییەكانی خواردنەوە گازییەكان

:: PM:09:54:14/04/2019 ‌
زۆر كات ئەوەمان بیستووە كە زۆر بەكارهێنانی خواردنەوە گازییەكان مەترسیدارە، ئەو كەسانەی بە رێژەیەكی زۆر خواردنەوە گازییەكان دەخۆنەوە بەرێژەیەكی زیاتر مەترسی نەخۆشی شەكرە و قەڵەویان لەسەرە. ئەمەش بەهۆی ئەو برە زۆرەی شەكر كە لە پێكهاتەی خواردنەوە گازیەكاندا هەیە. جگە لەمانەش چەندان زیانی تری هەیە.

یەكەم: دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی لەش، كافاین جۆرێكە لە دەرمانی میزكردن وا دەكات برێكی زیاتر میز بكەیتن ئەمەش بە رێژەیەكی زۆر لە خواردنەوە گازییەكان و سۆدەدا هەیە.

دووەم: مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات، بەهۆی بوونی ناوەرۆكی شیلەی فرەكتۆزەوە مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ بەهۆی نەخۆشی زیندەپاڵەوە دروست دەبێت. نەخۆشی زیندەپاڵ حاڵەتێكی تەندروستییە كە دەبێتە هۆی مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە.

سێیەم: برێكی زۆر كالۆری تێدایە، یەكێكی تر لە زیانەكانی خواردنەوە گازییەكان ئەوەیە كە برێكی زۆر كالۆری تێدایە پێی دەوترێت كالۆری بەتاڵ  و كالۆری بەتاڵ بەشێوەیەكی بنچینەی  هیچ پێكهاتەیەكی خۆراكی نادەن بەلەش تەنیا لە بوتڵێك خواردنەوەی گازیدا نزیكەی 17 كەوچك شەكر هەیە لەگەڵ 240 كالۆری .

چوارەم: هۆكارێكە بۆ هەناسەتەنگی، سۆدە و خواردنەوە گازییەكان بەنزۆاتەی سۆدیۆمی تێدایە كە كار دەكات هەروەك پارێزێك بۆ خۆراكەكە. لەگەڵ ئەوەشدا، سۆدیۆم زیاد دەكات بۆ لەش و رێگە لە زیاد بوونی پۆتاسیۆم دەگرێت. ئەمەش كاریگەری لاوەكی دەبێت لەسەر هەناسە تەنگی و بیرۆ و لیری پێست و چەندان گرفتی تری لەش.

پێنجەم: مەترسی قەلەوی لە منداڵدا زیاد دەكات، یەكێكە ترە لەو هۆكارانەی كە وادەكات خۆت لە خواردنەوە گازیەكان بەدوور بگریت قەڵەویە. بەتایبەتی لە منداڵدا. ئەو خواردنانەی كە سۆدە یان شەكریان تێدایە مەترسی قەڵەوی بەرێژەی %60 زیاد دەكەن لە منداڵدا. زۆر خواردنی شەكر لە لایەن منداڵەوە لە داهاتوودا مەترسی گەورە بەدوایی خۆیدا دەهێنێت.

شەشەم: ئاستی كانزا نزم دەكاتەوە، ئەو سۆدەی لە خواردنەوە گازییەكاندا هەیە رێگە لە گەیشتنی كالیسیۆم دەگرێت بۆ لەش، زۆر كات چری ئێسك لە سمتدا كەم دەكاتەوە و بەتایبەتی لە ژنان.



وشە - ئاوات ئازاد