وه‌ستانی تۆڕی كۆمپیوته‌ری فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه هۆی وه‌ستانی كاركردن له كۆمه‌ڵێك فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌وهۆیه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك فڕۆكه نه‌یانتوانی گه‌شت بكه‌ن و جووڵه‌ی گه‌شتیاران وه‌ستا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگ و پاراستنی سنووره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك له سیسته‌می كۆمپیوته‌ری بوونه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه له سه‌عات پێنجی ئێواره‌ی دووشه‌م تا سه‌عات نۆی ئێواره به‌كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا كاركردن له فڕۆكه‌خانه‌كان وه‌ستا.
جنێفه‌ر ئیڤانیتسكای گوته‌بێژ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگ و پاراستنی سنووری ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه به‌هۆی هێرش و كرده‌یه‌كی تاوانكاری ئه‌م وه‌ستانه له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و كۆمپیوته‌ری فڕۆكه‌خانه‌كان ڕوویدا بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، كێشه‌كه ته‌كنیكی بووه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگ و پاراستنی سنووره‌كان ده‌توانێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، ده‌توانرێ له ڕێی ئه‌و داتابه‌یسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرگ ده‌ستی بگات به زانیاری پێوه‌ست به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، چونكه پشكنینی ته‌واو سه‌ردانكه‌ران بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌وێدا تۆمار كراون و پێوه‌ره‌كانی ته‌ناهیی ئه‌مه‌ریكایان له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه.
له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ردانكه‌رانی وێنه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكیان له به‌رده‌م شوێنی چوونه‌ژووره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له به‌رامبه‌ر وه‌ستانی فڕۆكه‌خانه‌كان، داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه كۆتای پێ بێت و هاتوچۆی ئاسمانی له فڕۆكه‌خانه‌كان ئاسایی بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان دوا نه‌كه‌وێت.