هه‌زاران مامۆستای مه‌غریب كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دامه‌زراون و گرێبه‌سته‌كانیان بۆ نه‌كراوه‌ته هه‌میشه‌یی ئه‌مڕۆ دووشه‌م مانیان گرت و به ته‌واوی باكیۆتی پرۆسه‌ی خوێندنیان كرد، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆت كردنیان كرد، ئه‌گه‌ر هاتوو تا ناوه‌ڕاستی مانگ داواكه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت.
میدیاكانی مه‌غریب بڵاویان كرده‌وه، كه مامۆستایان خانه‌نشینكراو "واته ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌كاتی دامه‌زراون و دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه" به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌ڕۆیشتوونه‌ته ناوه‌ندی خوێندن و پرۆسه‌ی خوێندن به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه و حكوومه‌ت له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات مامۆستایان پێوه‌ندی به قوتابخانه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی
مامۆستایان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه تا جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كان و به هه‌میشه‌یی نه‌كردنی گرێبه‌سته‌كانمان، ناچینه‌وه هۆله‌كانی خوێندن، پێویسته له مهودوایش ته‌واوی مامۆستایان كه له سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داده‌مه‌زرێن، ڕاسته‌وخۆ به هه‌میشه‌یی بێنه دامه‌زراندن.
میدیاكانی مه‌غریب هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌وباره‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ندێكیان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و مانگرتن و خۆپێشاندانه دژی تاقیكردنه‌وه‌ی مامۆستایانه كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری لێداوه و سه‌پاندوویه‌تی كه پێویسته مامۆستایان به‌رده‌وام توانی زانستی و ئه‌كادیمیان تاقی بكرێته‌وه و هه‌ڵبسه‌نگێنرێن، به‌ڵام مامۆستایان ڕه‌تی ئه‌و زانیاریانه‌یان كرده‌وه و ئه‌و میدیایانهیشیان به میدیای ده‌سه‌ڵات ناوبرد، كه له‌گه‌ڵ ده‌نگی مامۆستایان نییه.