پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌مریكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری كه‌لوپه‌له‌كانی كه تایبه‌ت بوون به سیدی و گۆڤاری فیلم و وێنه‌ی ڕووت و دیار نه‌مابوون، دایك و باوكی پەلکێشی دادگا کرد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردوو پیاوێكی 40 ساڵ داوای یاسایی له دادگه‌ی فیدڕالیی ویلایه‌تی میشیگان له‌سه‌ر دایك و باوكی تۆمار كردووه، چونكه كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانی ئه‌ویان به زیاده زانیوه و فڕێیان داوه.
ئه‌و پیاوه ساڵی 2016 له خێزانه‌كه‌ی جیا بووه‌وه و دووباره هاته‌وه لای دایك و باوكی ژیان به‌سه‌ر ببا، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو كه دایك و باوكی خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی و فڕێدانی شته ناپێویسته‌كان بوون، هه‌موو ئه‌و سیدی، ڤیدیۆ، وێنه ڕووتانه‌یان له ژووری كوڕه‌كه‌یان بردبووه ده‌ره‌وه و فڕێیان دابوو.
ئه‌و كوڕه ده‌ڵێ كه‌لوپه‌له‌كان بایی 29 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بوون، كاتێك به دایك و باوكی گوتووه شته‌كان چی‌یان لێ هاتووه، به ئاشكرا پێیان ڕاگه‌یاندووه كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كوڕه‌كه‌یان فڕێیان داوه.
ئه‌گه‌رچی پیاوه‌كه داوای یاسایی تۆمار كردبوو، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه داواكه‌ی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و نه‌گه‌یه‌نرایه دادگا، به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر داواكه‌ی سووره و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ش داوای 87 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كردووه.