كه‌شتییه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، وێنه‌ی كارگه‌یه‌كی دورستكردنی مووشه‌ك له سووریا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێ و ئامانجیشیان ئیسرائیل بووه و ده‌ڵێن توانیومانه بیته‌قێنینه‌وه.
له‌و وێنانه‌ی كه‌شتیی ئاسمانیی سه‌ر به كۆمپانیای سیخوڕیی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و شوێنه‌ی له شاری حه‌مای سووریا مووشه‌كی ئیسرائیلی ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو بۆردومانی كردووه و به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری خاپوور بووه، كارگه‌ی دروستكردنی مووشه‌كی زه‌وی-زه‌ویی ئێرانی بووه.
ئاژانسی ئیمدج سات ئینته‌رناشناڵ ئاماژه‌ی پێ دا: شوێنه‌ی سه‌ره‌كیی كارگه‌كه به ته‌واوی خاپوور بووه و سێ هۆڵی تریشی له ته‌نیش بووه كه به‌شێك بوون له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك، ئه‌وانیش وێران كراون و هه‌ندێ خانووی تریش له ده‌ورووپشی هه‌بووه كه ئه‌وانیش هه‌ر سه‌ر به ئێران بوون، زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه به‌ڵام به ته‌واوی خاپوور نه‌بوون.
پێش دوو ساڵیش به هه‌مان شێوه، مووشه‌كی ئیسرائیلی مۆڵگه‌یه‌كی دروستكردنی مووشه‌كی ئێرانی له سووریا خاپوور كرد، ئه‌مه‌ش توانای هێزه هه‌واڵگری و كامێرای كه‌شتییه ئاسمانییه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌گه‌رچی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك به‌شێك له بانگه‌شه‌ی فریودان باسی لێوه ده‌كه‌ن.