به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانیی بڕواپێكراوی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و گرێبه‌سته‌ی دۆناڵد تره‌مپ له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كردی كه به گرێبه‌ستی سه‌ده ناسرا، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك ناداته فه‌له‌ستینییه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆبوونیان و ئه‌وان به هه‌ڵه لێی تێگه‌یشتوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م (15ی نیسان) ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" له زاری سه‌رچاوه‌ی حكوومییه‌وه ته‌واوی پلانی ئاشتی نیڤچوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی پێ گه‌یشتووه كه به گرێبه‌ستی سه‌ده ناسراوه و ئاشكرای ده‌كات، پلانه‌كه بریتییه له باشتركردنی دۆخی ژیانی فه‌له‌ستینییه‌كان به‌ڵام هیچ شتێكی گره‌نتی بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین تێدا نییه و زیاتر بایه‌خ به پێویستییه ته‌ناهییه‌كانی ئیسرائیل دراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بێت، پلانی ئاشتی كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی كرد، باس له هه‌ڵوه‌شانه‌وه و جارێكی تر دروستبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته ناكات وه‌ك چۆن پێشتر له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو هه‌موو هه‌وڵه دیبلۆماسییه‌كان به ڕووكه‌ش ئه‌وه‌یان باس ده‌كرد، به‌ڵكوو ته‌نیا قسه‌كردنه له‌سه‌ر به‌رقه‌راربوونی ئاشتی له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین و هیچ به‌ڵێنێكی گه‌وره‌شی به فه‌له‌ستینییه‌كان نه‌داوه.