به‌هۆی زۆریی باران و شه‌پۆلی ڕه‌شه‌با و گێژه‌ڵووكه‌وه له ویلایه‌ته‌كانی باشووری ئه‌مه‌ریكا، 52 كه‌س بوونه قوربانی و له نێویاندا هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی پۆلیسی ناخۆی ویلایه‌ته‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاویان كردووه‌ته‌وه، له یه‌كێك له شاره‌كانی ویلایه‌تی ته‌كساس 25 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و 19 كه‌سی تریش له ویلایه‌تی مسیسیبی به هه‌مان شێوه بوونه قوربانی و ماڵ و حاڵیان لێ شێواوه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاژانسی "ڕووسیا توده‌ی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نزیكی 100 هه‌زار ماڵ و شوێنی بازرگانی كاره‌بایان له‌سه‌ر بڕاوه و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر گرفته‌كه‌ی زیاد كردووه.
له كۆی قوربانییه‌كان كه گه‌یشتووه‌ته 52 كه‌س، هه‌شت كه‌سیان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌شێكی تری قوربانییه‌كانیش له دۆخێكی دژواردان و له نه‌خۆشخانه فریاكه‌وتنه‌كان خه‌وێندراون.
دێڤد رۆس گوته‌بێژی كه‌شناسیی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، له ویلایه‌تی فلۆریدا تا نیویۆرك له به‌رده‌م كه‌شێكی قورس و مه‌ترسیدارداین و هه‌ندێ شوێنی ویلایه‌تی جۆرجیاش مه‌ترسیی لافاوی له هه‌موو شوێنه‌كانی تر زیاتره و ئه‌و شوێنانه‌ی زیانیان پێ گه‌یشتووه، هێشتا به به‌رده‌وام بارانی به‌خووڕ ده‌بارێ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ لافاوه‌كه‌یان هێشتا زۆرتر بێت.