له شنگال پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی شنگال كه كوردی ئێزییدییه كوژراوه و ھۆكاریش دیار نییه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت، په‌كه‌كه ھۆكاره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه حاڵه‌تی یه‌كه‌م نیه و تا ئێسته ١٧كه‌س له‌و ناوچه‌یه كوژراون.
مه‌یسه‌ر حاجی ساڵح، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شارۆكه‌ی شنگال به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شنگال له دووڕیانی حه‌ردان له نزیك شاره‌دێی سنوون، پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی شنگال كوژراوه، به‌ڵام نازانرێت كێ كوشتوویه‌تی و ھۆكاری كوشتنه‌كه‌شی چییه.
ھاشم سیته‌یی فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه كوردی ئێزیدییه و له كاتی ده‌وام نه‌بووه و كوژراوه، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی یه‌كه‌م نییه و 17ھه‌مین كه‌سه له‌و ناوچه‌یه بكوژرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چه‌ند ھێز و چه‌ند جۆره بازگه‌ی لێیه، ئه‌گه‌ر نا بۆ له‌و ناوچانه‌ی تری وه‌ك ره‌بیعه و زومار و كه‌سكێ و ناوچه‌كانی تری له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه تا ئێسته یه‌ك كێشه و حاڵه‌تی كوشتن نه‌بووه.
ھاشم سیته‌یی گوتی، له‌و ناوچانه پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه‌ی لێیه، به‌ڵام 100% له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه نییه و ناوچه‌كه په‌كه‌كه‌ی لێیه، بۆیه ئه‌م حاڵه‌تی كوشتنانه ده‌ستێكی به‌ھێزی له پشته، ئه‌گه‌ر نا كه‌س ناتوانێ ئه‌و كارانه بكات.
سیته‌یی ڕوونی كرده‌وه، په‌كه‌كه ھۆكاری روودانی ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌دا بێت ئه‌و حاڵه‌تانه روو ناده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش و بێ ژماره له‌و ناوچانه ھاتوچۆ ده‌كه‌ن .
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر روون بێته‌وه په‌كه‌كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام دابێت، به ھیچ جۆرێك لێیان قبووڵ ناكه‌ین، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
شێخان/بڵند ئیبراھیم