حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی باڵیۆزخانه‌كه‌یه‌وه، داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد، ته‌واوی میلیشیا شیعه‌كان له‌و ناوچانه بكشێنێته‌وه كه زۆرینه‌یان سوننه‌نشینن.
جۆی هوود باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داوای له حكوومه‌تی فیدراڵی كرد، ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری نین و فرمان له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رناگرن، له‌و ناوچانه بكشێننه‌وه كه له ده‌ستی داعش ڕزگاریان بووه و ده‌بێ ئه‌و شوێنانه له دۆخی سه‌ربازی بێنه ده‌ره‌وه و یاسایان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م گوتانه له‌میانی دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی شه‌وی ڕابردوو بوو، تێیدا ئه‌وه‌شی گوت، پێویسته به لابردنی میلیشیاكان، ده‌رفه‌ت بدرێته پۆلیسی شاره‌كان به كاری خۆیان هه‌ستن و دۆخی ته‌ناهی و سه‌قامیگریی ناوچه‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی یاسایی بپارێزن و هه‌موو هێزێكی سه‌ربازیش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا بن.
ئه‌وه‌شی گوت، بوونی ئه‌و هێزه میلیشیایانه كه سه‌ر به حكوومه‌ت نین، ترسی له ناو خه‌ڵكیدا دروست كردووه و هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه كه ئاواره‌كان نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، له كاتێكدا به‌شێكی ئه‌و شوێنانه هێشتا له مین خاوێن نه‌كراونه‌ته‌وه.