بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بگاته عه‌ره‌بستانی سعوودیه و له‌وێ واژوو له‌سه‌ر 13 گرێبه‌ست له بواری جیاجیا بكات بۆ پێشخستنی وڵاته‌كه‌ی بكات.
له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا له‌وه‌ته‌ی بووه به سه‌رۆك وه‌زیران بۆ وڵاتی سعوودیه، بڕیاره عادل عه‌بدولمه‌هدی به كۆمه‌ڵێ گرێبه‌ستی ستراتیجی و گرنگه‌وه بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێكی تره له‌و هه‌نگاوانه‌ی سعوودیه به‌ره‌و عێراق ده‌یهاوێژێ كه وه‌ك به‌شێكه له پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕزگاركردنی وڵاته‌كه له‌ده‌ست ئێران.
شانده‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شانده‌كانی مێژووی حكوومه‌تی عێراق كه بریتی ده‌بێ له 115 ئه‌ندام كه پێكهاتوون له وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت و پسپۆڕی ئه‌و بوارانه‌ی گرێبه‌سته‌كانی تێدا ده‌كرێ و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و له ئێسته‌وه میدیای سعوودی به شێوازی جیاواز بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و به گرنگییه‌وه وه‌رگیراوه.
له گفتوگۆكاندا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاوی به شا سه‌لمان پاشای عه‌ره‌بستانی سعوودی و محه‌مه‌د سه‌لمانی جێگری ده‌كه‌وێ و دووپاتی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌رێمییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ر له‌و سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌دا، 13 ڕێككه‌وتن و گرێبه‌ستی جۆراوجۆر واژوو ده‌كرێن.