كۆنگرەی یەكێتی مامۆستایان جارێكی تر دواخرا

:: PM:12:02:15/04/2019 ‌
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاشكرای دەكات بڕیار بوو لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەڵبژاردنەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بۆ مانگی 10ـی ئەمساڵ دواخراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی نیسان، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، هەڵبژاردنەكان دواخرا بۆ تشرینی یەکەم، چونكە بەهۆی ڕێكنەكەوتنی ناوخۆیی و بارودۆخە سیاسییەكەی هەرێمی كوردستان نەدەتوانرا ڕێكەوتن بكرێت.

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان گوتی، دوای كۆبوونەوەی نووسینگەی جێبەجێکاری بریارماندا تازە كردنەوەی ناسنامەی مامۆستایان تا یەكی ئاب بەردەوام بێت و  و پێدەچێت سەرەتای مانگی 10 هەڵبژاردنەكان بكرێت.

زیات ڕوونی كردەوە، بۆ مانگی 10 هەڵبژادنەكان دەكرێت و بۆ مانگی 12 پێشبینی دەكرێت كۆنگرە ببەسترێت و ئێستە سەرجەم مامۆستایانی گرێبەستیش دەتوانن داوای ئەندامیەتی لە یەكێتییەكەمان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو كارئاسانییەكیان بۆ دەكەین.

دوو ساڵە وادەی یاسایی كۆنگرەی 12ی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان تەواو بووە، بەڵام بە چەند هۆكارێكی جیاوازی وەك سیاسی و ئابووری نەتوانراوە تا ئێستە كۆنگرە ببەسترێت و ئەمساڵیش بڕیاربوو مانگی نیسان هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان بكرێت و لە مانگی شەش كۆنگرە ببەسترێت.



وشە - رامیار جەواد