به‌هۆى باران سێ له ستونه‌كانى كاره‌باى گوندى
دێڕه‌شى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى كه‌وتوون،
دانیشتوانى گوندەکەش دەڵێن ئەو ستوونانە مەترسییان درووست کردووە و هەمیشە ئەگەری
ئەوە هەیە کارەباکەیان بەتەواوەتی ببڕێت.
محه‌مه‌د دێڕه‌شى، هاووڵاتى گوندى دێڕه‌ش بۆ
"وشه" دەڵێ، به‌هۆى باران و داڕمانى شاخ، ستوونه‌كانى كاره‌باى
نیشتمانى گونده‌كه‌یان کەوتووە و مه‌ترسى ئەوە هەیە بەتەواوەتی بێ کارەبا بن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، زیادتر له دوو مانگه
سێ ستوونى كاره‌باى نیشتمانى كه‌وتونه‌ته
خواره‌وه، به‌ڵام كاره‌با نه‌براوه، هه‌ر چه‌نده فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى ئامێدى و
شاره‌وانىشمان لی ئاگادار کردووەتەوە، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و ستوونانه راست نه‌كراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانگه‌ى كاره‌با به ته‌لێكى كاتى كاره‌باى
ئه‌و گونده‌یان چاك كردۆتەوە و پێی راگەیاندوون کەی باران بارین تەواو بوو
بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەست دەکاتەوە بە چاککردنەوەی ستوونەکان.
گوندى دێڕه‌ش ده‌كه‌وێته بنارى چیایى گاره و
باكوورى شارۆكه‌ى ئامێدى، زیاتر له 30 خێزانی تێدا ده‌ژین و سەرجەمیان بە
ئاژەڵداری و کاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵن.
ئامێدى/ نه‌وزاد هلۆرى