به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ی دوێنێوه كه فه‌یسبووك و ئینستاگرام و واتسئاپی گرتبووه‌وه ئه‌مڕۆ كێشه‌ی ستۆری بۆ ئینستاگرام دروستبووه كه هه‌ژمارێكی زۆری گرتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له بوونی كێشه‌یه‌ك ده‌كات له ستۆری ئینستاگرام و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ دووشه‌م 15ی نیسان، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام ستۆری خه‌ڵكیان بۆ چووبوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لاشیان "فۆڵۆو" نه‌بوو كه ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كه به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه دروست بووه كه دوێنێ یه‌كشه‌م، فه‌یسبووك و ئینستاگرام و واتسئاپی گرتبووه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ئینستاگرام ڕای ده‌گه‌ێنێت، كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌وانێیه هه‌ژماری به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران هه‌ر وه‌ك كۆنبێ، به‌ڵام كار له‌سه‌ر ئه‌وانیش ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌م دوو رۆژه‌ی پێشوو كێشه‌ی پێوه‌ندی و ستۆری له ملیۆنان هه‌ژماردا دروست بووبوو.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.