توێژینەوەیەكی زانستی ئاماژە دەكات كە دەكرێت شوكولاتە لە لەدەستدانی هەستی بیستن بتپارێزێت و دەركەوت كە تێكڕای كەسانی تووشی كەڕی دەبن لەوانەی شوكولاتە دەخۆن كەمترە.
توێژینەوەیەكی زانستی كۆریای باشوور كە ژمارەیەك پزیشك ئەنجامیان داوە، دەری دەخات كە شوكولاتە یارمەتی پاراستنی مرۆڤ لە كەڕبوون دەدات، ئەو توێژینەوە بەم دواییە هاتە ئەنجامدان و لە بڵاوكراوەی خوڵی "زە نیوترێنت"ی زانستی هاتە بڵاوكردنەوە، دەڵێت، تێكڕای لەدەستدانی هەستی بیستن لەوانەی تەمەنیان لە نێوان 40-64 ساڵە زۆر كەمتر بووە لەوانەی شوكولاتەیان خواردووە.
توێژەران ئاماژەیان كرد كە ئەو مادە كیمیاییانەی بە "پۆلیفینۆڵ"، ناودەبرێت و لە كاكاودا هەیە، چەند تایبەتمەندییەكی بەهێزی دژە ئۆكسێنەر و هەوكردنی هەیە كە رەنگە مرۆڤ لە لەدەستدانی هەستی بیستن بپارێزێت، وەك ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاوی كردەوە.
بڵاوكراوەكە روونی كردەوە كە توێژینەوەكە سێ هەزار و 575 پیاو ژنی گرتەوە تەمەنیان لە نێوان 40-64 ساڵ بوو و ئەوان خرانە ژێر تاقیكردنەوەی بیستن بەر لە پرسیاركردن لێیان بەوەی چەند شوكولاتە دەخۆن.
توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە تێكڕای لەدەستدانی هەستی بیستن زۆر كەم بوو لەوانەی شوكولاتە دەخۆن، واتە 26.8% لە بەرانبەر 36% بۆ ئەوانەی نایخۆن.