رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بی له به دواداچوونێكدا ئاشكراى ده‌كات كه نووسه‌ر و رۆشنبیرانى باشوورى عێراق بۆ پاراستنی ژیانیان له زێدى خۆیان له باشووری عێراق به‌ره‌و كوردستان و به‌غدا كۆچ ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید"، كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى به‌دواداچوونێكى له‌سه‌ر دۆخى رۆشبیرانى شاره‌كانى باشوورى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌وان بۆ گه‌ڕان به دواى دۆخێكى ته‌ناهى باش، روو له به‌غدا و به‌شێكى زۆریشیان روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه به‌م ناونیشانه بڵاو كراوه‌ته‌وه، "بۆ گه‌ڕان به دواى ته‌ناهى، ده‌سته‌بژێرى باشوورى عێراق به‌ره‌و به‌غدا و كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن". له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له‌سه‌رهه‌ڵدانى دیارده‌كه ده‌كرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له دواى كوژرانى عه‌لا مه‌شزووبى رۆماننووس له كه‌ربه‌لا له مانگى شوباتى رابردوو، ئه‌م دیارده به‌زه‌قى ده‌ركه‌وتووه.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت راپۆرته‌كه له برى رۆشنبیران وشه‌ى "ده‌سته‌بژێر"ی به‌كار هێناوه، چونكه دیارده‌كه ته‌نیا رۆماننووسانى نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو چالاكانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و رۆژنامووس و ته‌واوى رۆشنبیرانى گرتووه‌ته، له شاره‌كانى باشوورى عێراق، كه باس له شاره‌كانى باشووریش كراوه مه‌به‌ست له به‌سره و نه‌جه‌ف و زیقار و بابله.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید"، هیچ ژماره‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌ك رۆشنبیرانى عێراق باسیان كردووه ژماره‌ى ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانى روویان له هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا كردووه كه‌م نییه. به‌تایبه‌تى له دوى كوشتنى رۆماننووسه‌كه‌ى كه‌ربه‌لا ئه‌وان مه‌ترسیان زیاتر بووه، چونكه ئه‌م رووداوه په‌رده‌ى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى عێراق و هه‌ژموونى ده‌ره‌كى دانا له باشوورى عێراقدا.
ئه‌وانه‌ى به‌ره‌و كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن كێین؟
رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" له باره‌ى ناسنامه و ئاراسته‌ى هزرى ئه‌م رۆشنبیرانه ده‌ڵێ، "هه‌موویان له‌و تێڕوانینه هاوبه‌شن پاڵپشتى له ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ن و هه‌ژموونى ئێران و حزبه ئاینییه‌كان به‌سه‌ر شانۆى سیاسى و ئاسایش و ئابوورى ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان دژى به‌سه‌ربازكردنى كۆمه‌ڵگه‌ن و هانى شه‌قام ده‌ده‌ن بۆ خۆپێشاندان، ئه‌وان كۆڕ و كۆبوونه‌وه له باشوور ساز ده‌كه‌ن، كۆڕه‌كانیان خه‌سڵه‌تێكى سیاسی و هۆشیاریان هه‌یه، بانگه‌شه بۆ ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى و دووركه‌وتنه‌وه له تایفه‌گه‌رى ده‌كه‌ن".
له چه‌ند مانگى رابردوودا چه‌ندان كه‌سى دیارى ناو كۆمه‌ڵگاى باشوورى عێراق تیرۆر كراون، به پێى زانیارییه‌كى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ژماره‌ى ئه‌وان 10 كه‌سه. تا ئێسته‌یش هیچ كه‌سێك له بكوژى رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان نه‌گیراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى ده‌كه‌ن، بكوژه‌كان سه‌ر به گرووپه چه‌كداره‌كانى شیعه‌ن و یان سه‌ر به حزبه و ره‌وته ئاینییه‌كانن.
كاتێك ده‌وڵه‌ت كه‌مته‌رخه‌م ده‌بێت له دۆزینه‌وه‌ى بكوژه‌كان و كاتێك ده‌وڵه‌ت ناتوانێ رۆشنیران بپارێزێ، ئه‌وان به ناچاریى زێدى خۆیان جێده‌هێڵن و به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان و كه‌مێكیشیان به‌ره‌و به‌غدا ده‌چن، ته‌نانه‌ت له راپۆرته‌كه هاتووه، به‌شێكى زۆریان به ناچاریى لاپه‌ڕه‌كانى خۆیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داخستووه.
بۆچى روو له هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ن؟
له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس له عێراق، خه‌ڵكى عێراق به چه‌ند ته‌وژمێك روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه. دواى نه‌مانى سه‌قامگیرى له عێراق به‌شێكى زۆر له عێراقییه‌كان روویان له هه‌رێمى كوردستان كرد، دواتر له ساڵى 2006 جه‌نگى تایفه‌گه‌رى له عێراق هه‌ڵگیرسا به‌م هۆكاره‌یش به‌شێكى تر له عێراقییه‌كان روویان له شاره‌كانى كوردستان كرد و دواجاریش شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى عێراقییه‌كان هاتنه كوردستان كاتێك رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌شێكى زۆرى له خاكى عێراق داگیر كرد.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق باسى ئه‌و هۆكارانه‌یان كردووه كه وا ده‌كات ئه‌و رۆشنیرانه ڕوو له به‌غدا یان هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، له‌باره‌ى به‌غداوه ده‌ڵێن، به‌غدا گه‌وره‌یه ئه‌وان ده‌توانن له‌به‌رچاوان ون بن، به‌ڵام له كوردستان ته‌نیا ئه‌مه هۆكار نییه، به‌ڵكو بارودۆخى ته‌ناهى باشتره و حاڵه‌تى ده‌روونیان له كوردستان باشتر ده‌بێت.
شاره‌كانى باشوورى عێراق له مێژووى رۆشنبیرى ئه‌م وڵاته رۆلێكى دیاریان هه‌بووه، بۆ نموونه به‌در شاكر سه‌یاب و سه‌عدى یووسف و فوئاد تكرلى و محه‌مه‌د خزه‌یر له دایكبووى شارى به‌سره‌ن، ئه‌مانه نه‌ك ته‌نیا له عێراق، به‌ڵكو له‌لایه‌ن وڵاتانى عه‌ره‌بیشه‌وه ناسراون.
ناسریه یان "زیقار"، شارێكى تر‌ى عێراقه كه له‌لایه‌ن رۆشنبیرى عێراق به "مۆسكۆى عێراق" داده‌نرێت، چونكه سه‌ره‌تاى حزبى شیوعى له‌م شاره سه‌رى هه‌ڵداوه، دواتریش چه‌ندان حزبى تر‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌م شاره ده‌ركه‌وتوون. زۆربه‌ى نووسه‌رانى شاره‌كانى عێراق كه هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌كرێت له‌وانه‌ن كه بانگه‌شه بۆ عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن وائیلى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى رۆشنبیرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى زیقار، له لێدوانێكى بۆ "عه‌ره‌بى جه‌دید" ده‌ڵێ، "عه‌لمانیه‌ت له سه‌ر باشوورى عێراق ترسناكه نییه، به‌ڵكو هه‌ڵه تێگه‌یشتن له عه‌لمانییه‌ت له‌وێ ترسناكه".