داتا فه‌رمییه‌كانى كۆریاى باشوور ئاشكراى ده‌كه‌ن كه له مانگى ئادارى رابردوودا رێژه‌ى هاورده‌كردنى نه‌وتى خاوی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌م وڵاته به رێژه‌ى 12% كه‌مى كردووه.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى "
رۆیته‌رز"، ئه‌و زانیارییانه‌ى له گومركه‌كانى كۆریاى باشوور بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌رى ده‌خه‌ن به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو هاورده‌ى نه‌وتى ئێران له‌لایه‌ن سیئۆله‌وه كه‌مى كردووه.
ئه‌م وڵاته كه به گه‌وره‌ترین كڕیارى نه‌وتى ئێران داده‌نرێت له ئاسیادا، له مانگى ئادارى رابردوودا ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆن نه‌وتى خاوى ئێرانى هاورده كردووه، واته 284 هه‌زار و 639 به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه به مانگى ئادارى ساڵى رابردوو به‌راورد بكرێت ئه‌وا جیاوازییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه كۆریاى باشوور له مانگى ئادارى ساڵى رابردوو ملیۆنێك و 370 هه‌زار تۆن نه‌وتى خاوى له ئێرانه‌وه هاورده كردووه.
دواى كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له مانگى ئایارى ساڵى رابردوو، به دوو قۆناغ كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه، قۆناغى دووه‌می سزاكانیش تایبه‌ت بوو به كه‌رتى وزه، به‌ڵام ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتی لێخۆشبوونى بۆ هه‌شت وڵات ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ى له كڕینى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام بن، یه‌كێك له‌و وڵاتانه كۆریاى باشوور بوو.