بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كچه كوردێكى دانیشتووى شارى كه‌ركووك مۆڵه‌تى شوفێرى "جیم" وه‌رده‌گرێت، به پێى ئه‌م مۆڵه‌ته ده‌توانێ لۆرى بارهه‌ڵگر لێخۆڕێت.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاو كراونه‌ته‌وه شه‌یدا عه‌بدولمه‌جید بابه‌شێخ كه كچه كوردێكى شارى كه‌ركووكه و له دایكبووى 1996 توانیویه‌تى مۆڵه‌تى شۆفێر گرووپى "جیم" ده‌ربهێنرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى كه‌ركووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌یدا یه‌كه‌م ژنه ده‌توانێ ئه‌م جۆره مۆڵه‌ته به‌ده‌ست بهێنێ و ته‌واوى تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته‌كه به سه‌ركه‌وتووى ئه‌نجام بدات.
ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ى ئه‌م مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت ده‌توانن بارهه‌ڵگر و ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه لێ بخوڕن كه تواناى هه‌ڵگرتنى 46 تۆنیان هه‌یه.
راگه‌یاندراوى فه‌رمى هاتوچۆى كه‌ركووك ئه‌و هۆكاره ئاشكرا كردووه كه واى له شه‌یدا كردووه ئه‌م جۆره مۆڵه‌ته وه‌ربگرێت. بۆ ئه‌مه‌یش ئاماژه بۆ لێدوانێكى شه‌یدا كراوه كه گوتوویه‌تى " بۆ ئه‌وه ئه‌م كاره‌م كردووه تا به دنیا بلێ ژن ده‌توانێ هه‌موو جۆره بارهه‌ڵگره‌كان لێبخوڕێت".