بكوژی هاووڵاتییەك لە قەڵادزێ‌ گیرا

:: PM:07:34:15/04/2019 ‌

بكوژی ئەو هاووڵاتییە گیرا كە بەیانی ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە و ئۆتۆمبێلەكەیشی سووتێنرابوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 15ی نیسان، لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد، دوای هەشت سەعات لە كوژرانی كەسێك بكوژی ئەو تەرمەی ئەمڕۆی‌ قەڵادزێ‌ دۆزرایەوە".

پۆلیس لە ڕاگەیەنراوەكەیدا هیچ زانیارییەكی لەسەر كوشتنەكە ئاشكرا نەكردووە، تەنیا باسی لەوە كردووە كە سبەی سێشەم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی وردەكارییەكەی ڕادەگەیەنن.

پێشتر شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی ( س . ع . ئـ ) لەدایك بووی ساڵی 1969 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی خانەقا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە دیارە.

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین گوتی، بەگوتەی كەسوكاری ڕۆژی یەكشەم لە ماڵەكەی چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و دواتر هێزە ئەمنیەكان لە لایەن كەسوكاری ئاگەدار دەكرێنەوە و دەستبەجێ لێكۆڵینەوە دەستی پێ كرد و  تەرمەكەیان دۆزییەوە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم