له هه‌فته‌ی چوارده‌یه‌مدا ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له كۆرپه‌ڵه له‌م هه‌فته‌یه ده‌كات كه نزیكه‌ی حه‌وت سم درێژ ده‌بێت، كێشه‌كه‌شی نزیكه‌ی 1 – 2 ئۆنس ده‌بێت، هه‌روه‌ها چاوه‌كان و گوێچكه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌جووڵێن بۆ جێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی چوارده‌یه‌می دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، كۆرپه‌ڵه له‌م هه‌فته‌یه‌دا نزیكه‌ی حه‌وت سم درێژ ده‌بێت، كێشه‌كه‌شی نزیكه‌ی 1 – 2 ئۆنس ده‌بێت، چاوه‌كان و گوێچكه‌كان زیاتر گه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌جووڵێن بۆ جێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان، مل درێژ ده‌بێت.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی كه له هه‌فته‌كانی پێشوو باسمان كرد، به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چن، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه‌متر هێڵنج دێتێ، كه‌متر میز ده‌كه‌ی، كه‌متر ماندوو ده‌بیت.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه هه‌ست به قه‌بزی بكه‌ی، چونكه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م هۆڕمۆنانه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كانت، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی قه‌بزیت هه‌بوو، زیاتر "فایبه‌ر" خۆراكى ڕیشاڵى بخۆ له‌ناو خۆراكی ڕۆژانه‌تدا.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له پشكنینى "سۆنه‌ر" ده‌كات كه ئافره‌تان %100 پشتى پێ نه‌به‌ستێت مه‌رج نییه ڕاست بێت.