گۆرانیبێژى لاوى كورد، شاری هێرش، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتيوب نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "ئەشق کوا" بڵاو کردەوە، تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 20,323 بینه‌رى هه‌بووه.
شاری هێرش، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى، "ئەشق کوا" نوێترین گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆمه، هۆنراوەی خۆمه و ئاوازی ئارەش عادلە، ماردین بەختە کاری ئەڕەینجمێنت و میکسی بۆ کردووە، بەرهەمهێنانی مەلا نەجمە و دارۆ ئەحمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
هه‌وادارانى باسى جوانى كلیپ و سیانۆریى كلیپه‌كه‌ى ده‌كه‌ن و زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
شاری هێرش لە دایکبووی ساڵی 1994ه، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانە، ماوەیەکی زۆرە لە بواری هونەریدا کاردەکات و چەندان کلیپ و گۆرانیی تایبەت بە خۆی هەیە.