به بڕیارێكى عه‌بدولحه‌مید عه‌لى سه‌رۆكى یه‌كێتیى ڕاگه‌یه‌ندكارانى عێراق، به فه‌رمى عه‌شتار ئه‌نوه‌ر سۆمه‌رى كچه سه‌ماكارى عێراقى كرده سه‌رۆكى یه‌كێتیى ڕاگه‌یاندنكارانى عێراق له ئه‌مه‌ریكا.
عه‌شتار ئه‌نوه‌ر له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، سوپاسى سه‌رۆكى یه‌كێتیى ڕاگه‌یاندنكاران ده‌كات و سوپاسى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریى عێراق ده‌كات كه ئه‌م پۆسته‌یان پێ داوه متمانه‌یان پێ داوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه‌ش له میدیاكانى عێراق، كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت و به‌شێك له كۆمێنته سه‌رنجڕاكێشه‌كان بۆ عه‌بدول حه‌مید هاتووه، نووسراوه كارى سه‌ماكار و میدیا زۆر لێك جیاوازه.
عه‌شتار ئه‌نوه‌ر ته‌مه‌ن 38 ساڵ، خانمه سه‌ماكارى عێراقى دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێ بووه، پیشه‌ى سه‌ره‌كى بریتییه له سه‌ماكردن له یانه شه‌وانه‌كان.