ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا دژی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ری كرد، چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێسته به فه‌رمی ئه‌و سوپایه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هێزێكی تیرۆریست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
له‌مڕۆوه، سوپای ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی هێزێكی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، واته وه‌ك چۆن ڕێكخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش و ڕێكخراوی قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرانه لیستی تیرۆره‌وه و دواتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره كرد به‌وه‌ی هێزی چه‌كداری توندی له دژیان به‌كار هێنا تا له‌ناوی برد، سوپای پاسدارانی ئێران ئێسته هه‌نگاوه یاساییه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بڕی و بڕیاردان له‌سه‌ری وه‌ك هێزێكی تیرۆریست گه‌یشته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، واته ئیتر قۆناغی له‌ناوبردنی ئه‌و هێزه "تیرۆرسته"یه به ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
له‌ناو لیستی گرووپ و ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كاندا، ئه‌مه یه‌كه‌م سوپایه كه ئه‌مه‌ریكا داینابێ و خۆی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه هێزێكی فه‌رمی بێت، بۆیه چاوی دنیا له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌یه و چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه و دژه‌كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ، چونكه هیچ نموونه‌یه‌كی پێشینه‌ی نییه و جیاوازه له هه‌ر كه‌س و ڕێكخراوێك كه پێشتر خراوه‌ته ناو لیسته‌كه‌وه.
كۆتایی مانگی ئاداری ڕابردوو، واشنتن ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته ناو لیستی تیرۆر و وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوی هێنا، به‌ڵام بڕیاره‌كه كاتێك كه‌وته ناو گفتوگۆكانی كۆنگرێسه‌وه، تووشی گرفت بوو، چونكه دژی وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بڕیاره‌كه سوور بوو، بۆیه ماوه‌ی زیاتر له دوو هه‌فته له مشتومڕدا بوو له‌گه‌ڵ گۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش چه‌ندان هه‌نگاوی تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، هه‌ر له پاشه‌كشه‌كردن له رێككه‌وتننی ئه‌تۆمی و سه‌پاندنی سزاكان به دوو وه‌جبه، جیا له به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌سفركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی.
دۆناڵد تره‌مپ و مایك بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م بڕیاره‌یان كاتێك دا، جگه له كۆنگرێس، له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكیشه‌وه دژایه‌تی كرا و چاوه‌ڕێش ده‌كرێ دوای كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، زیاتر دژایه‌تییه‌كان په‌ره بستێنن و حكوومه‌تی ئێرانیش هه‌وڵ ده‌دا له ڕێی هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانییه‌وه، به‌ره‌ی خۆی دژی بڕیاره‌كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هێز بكات.
به گشتی ئه‌و بڕیاره چه‌ند كه‌رتێكی ئابووریی سه‌ره‌كی ئێران ده‌كاته ئامانج، به تایبه‌تی كه‌ری وزه و فراوانكردنی "سزا لاوه‌كییه‌كان" كه تایبه‌ته به كۆمپانیاكانی ئێران، واته به ته‌واوی له ڕووی ئابوورییه‌وه وڵاته‌كه ده‌خات. هه‌روه‌ها هه‌موو حكوومه‌ت و وڵاتێكیش ده‌كه‌ونه زیانه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و مامه‌ڵه‌ی ئابوورییان له دوای بڕیاره‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران بمێنێ. بۆ نموونه عێراق ئیتر ده‌بێ هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌هێڵێ و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌كات به تایبه‌تی له كه‌رتی وزه‌دا. ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تێكی كاتیی دوو مانگی به عێراق داوه، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه زۆر كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق بتوانێ جێگره‌وه‌ی وزه‌ی ئێرانی دابین بكات.
ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌لایه‌ن واشنتن، هۆكاره‌كانی ئاڵۆزبوونی دۆخه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر ده‌كات، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ململانێ له سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن و بۆ هه‌ردوو بزاوی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی له فه‌ڵه‌ستین و بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای پاسداران له ئه‌فریقیا و له جیهان، هه‌روه‌ها كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌و میلیشیایانه‌ی ئه‌و سوپایه پاڵپشتیان ده‌كات، له‌لایه‌كی تر لێكه‌وتی توندی ئابووری بۆسه‌ر سوپاكه ده‌بێت تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی پێوه‌ست به پیشه‌سازی سه‌ربازی كه پۆلێنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگری له كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كات له پێشكه‌شكردنی هه‌ر پاڵپشتییه‌كی دارایی بۆ كۆمپانیاكانی سه‌ر به سوپای پاسداران و ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن دووچاری سزای تاوانكاری و مه‌ده‌نی ده‌بنه‌وه له‌وانه راوه‌دوونانی یاسایی.
شرۆڤه‌كارانی ئه‌مه‌ریكی و ئه‌وروپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له لێكدانه‌وه‌ی كاتی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌یان به هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل به‌سته‌وه كه تره‌مپ ده‌یه‌وێت پاڵپشتی له بنیامین نه‌تنیاهۆی هاوپه‌یمانی بكات و وا پێشانی ده‌نگده‌ری ئیسرائیلی بدات گه نه‌تنیاهۆ ئه‌و سه‌ركرده ئیسرائیلییه‌یه كه ده‌توانێت پێویستییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل دابین بكات، ئه‌وه‌یش له رێگه‌ی بوونی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری هاوكاتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی واشنتن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌وه به‌ته‌نیا به‌س نییه بۆ دانی بڕیارێكی ئاوا، چونكه تا دێت هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانی واشنتن له‌دژی ئێران له په‌ره‌سه‌ندندایه و هه‌موو ئاماژه‌كانیش به‌و ئاراسته‌ن كه له چه‌ند مانگی داهاتوو شتی تریشی به‌دواوه دێت، به‌تایبه‌تی به‌هۆی رۆڵی ئێران له عێراق و سووریا.
ئه‌و پۆلێنه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سوپای پاسدارانی ئێران و به‌تیرۆر ناساندنی، چه‌ند پرسیارێك دێنێته ئاراوه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌كانی كه‌نداو یان له سووریا و له عێراق، كه بێگومان ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانه له‌به‌رچاو ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له سایه‌ی پێشبینییه‌كان به بوونی ئه‌گه‌رێكی لاوازی دروستبوونی ئه‌و جۆره رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه، چونكه ئێران د‌رك به ئاستی رژدی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ رووڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵیدا و هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوانیان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له سایه‌ی بوونی رای گشتی جیهانی به‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ هاتووه بۆ ده‌سه‌ڵات له ئه‌مه‌ریكا، سه‌رانی ئێران بوونه‌ته دیارترین هۆكاری پشێوی و ئاڵۆزی و ململانێكان له ناوچه‌كه.
شاره‌زایانی سه‌ربازی ئاماژه ده‌كه‌ن كه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وه‌لامی ئێران تا ئاستێكی زۆر خۆراگر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سوپای پاسداران دووچاری گورزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكاش هاته‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سووریا رووی دا كاتێك ئیسرائیل مووشه‌كبارانی باره‌گای سه‌ربازی ئێران چه‌ند گرووپێكی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كرد بێ ئه‌وه‌ی پاسداران هیچ وڵامێكی هه‌بێت. له‌وكاته‌ی رۆژانه باسی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كات.
بۆیه شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌وپه‌ڕی كاردانه‌وه‌ی ئێران له‌و قۆناغه‌ی ئێسته بریتی ده‌بێت له ئه‌كتیڤكردنی حه‌شدی شه‌عبی عێراق و دروستكردنی زیاترین فشار بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ وه‌رگرتنی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌تایبه‌تی دوای گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان له‌و وڵاته كه هه‌مووی به ئاراسته‌ی دروستكردنی هاوسه‌نگییه له پێوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌یی و عه‌ره‌بی و دنیایی، هاوكات پێشبینی ده‌كرێت كه ئێران كار بۆ ئه‌كتیڤكردنی گرووپی حووسی له یه‌مه‌ن بكات به دوو ئاراسته‌وه، یه‌كه‌میان شكستهێنان به هه‌وڵه‌كانی رێككه‌وتننی ئاشتی سوید و هه‌ڵدانی مووشه‌كی زیاتری ئێرانی به ئاراسته‌ی شاره‌كانی سعوودیه.