به‌بۆنه‌ی 95 ساڵیادی له‌دایكبوونییه‌وه، وێبگه‌ڕی گووگڵ یادی ئینجی ئه‌فڵاتوون، ژنه وێنه‌كێشی ناسراوی میسریی كرده‌وه و به‌و بۆنه‌یه‌وه وێنه‌یه‌كی له شوێنی نووسینی ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاو كرده‌وه.
ڕۆژانه
وێبگه‌ڕی گووگڵ یادی له‌دایكبوون، مردن یان به‌رهه‌می به‌ناوبانگی كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی هه‌موو دنیا ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌مڕۆ وێنه‌كێشێكی ناسراوی میسریی هه‌ڵبژاردووه، كه له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له ساڵی 1924 له‌دایك بووه، له 17ی نیسانی ساڵی 1989 گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئینجی كێیه؟
ئینجی حه‌سه‌ن ئه‌فڵاتوون ناسراو به
ئینجی ئه‌فڵاتوون، سه‌رمه‌شقی هونه‌ری شێوه‌كاری میسر و ته‌واوی دنیای عه‌ره‌بی بووه، له 16ی نیسانی ساڵی 1924 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌دایك بووه و له ساڵی 1989 له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ست داوه، ئه‌گه‌ر بمایه ئێسته ته‌مه‌نی ده‌بووه 95 ساڵ.
ئه‌م ژنه شێوه‌كاره له ده‌یان قوتابخانه و خوێندنگای به‌ناوبانگ له‌و بواره‌دا خوێندوویه‌تی، به‌ناوبانگترینیان قوتابخانه‌ی دڵی پیرۆز بووه و دواتر درێژه‌ی به خوێندنه‌كه‌ی له قوتابخانه‌ی لیسێی فڕه‌نسی داوه و بووه‌ته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس.
سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانی:
یه‌كه‌مین كاری ئینجی وه‌ك شێوه‌كار و هونه‌رمه‌ند له خوێندنی ئه‌كادیمیا بوو، كه هه‌ر له‌وێ له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌مال ته‌لسمانی فێری هونه‌ری شێوه‌كاریی و فه‌لسه‌فه بوو، دواتر یه‌كه‌م كاری له جیهانی هونه‌رییدا ساڵی 1942 بڵاو كرده‌وه.
چۆن كاری له‌سه‌ر *سوریالیزم كردووه؟
ئینجی ئه‌فڵاتوون ڕێبازی سوریالیزمی بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و ڕۆحه هونه‌رییه‌ی ناخی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ر بۆیه هه‌میشه سنووره‌كانی شكاندووه و هه‌موو خه‌یاڵ و خه‌ونه‌كانی هێناوه‌ته ناو وێنه‌كانی و به شێوه‌یه‌كی هونه‌ریی پشانی خه‌ڵكی داوه.
به‌شداریی له ژماره‌یه‌كی زۆر له دروستكردنی ئه‌و كاره هونه‌رییانه كردووه كه مێژووی وڵاتانی عه‌ره‌بی و میسری پێ پارێزراوه، به‌ناوبانگترینیان ئه‌و تابلۆیه‌یه كه ساڵی 1941 كاری له‌سه‌ر كرد، هه‌روه‌ها تابلۆی باخچه‌ی ڕه‌ش كه ساڵی 1942 كێشاویه‌تی، تۆڵه‌ی دره‌خت كه ساڵی 1943 كێشاویه‌تی. له میانه‌ی ئه‌و كارانه‌شدا ژماره‌یه‌ك كاری تری به ناوی "هونه‌ر و ئازادی" بڵاو كرده‌وه.
به‌ناوبانگترین تابلۆ و كاره هونه‌رییه‌كانی ئینجی ئه‌فڵاتوون:
دوورینه‌وه‌ی گه‌نمه‌شامی، خانمی باره‌مۆز، كۆكردنه‌وه‌ی پرته‌قاڵ، داره سووره‌كه، بازاڕی جوانی، ماسیگری به‌لتیم.
به‌رهه‌مه‌كانی ئینجی ئه‌فڵاتوون:
80 ملیۆن ژنمان له‌گه‌ڵه_ 1947.
ئێمه‌ی ژنانی میسر_ 1949.
سڵاو و نه‌وازش_ 1951.
ناوبانگی ئینجی ئه‌فڵاتوون پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر له هونه‌ری شێوه‌كاری به گشتیی و وێنه به تایبه‌تیی گه‌یشتووه‌ته باكوور و باشووری گۆی زه‌وی. به‌شێك له پسپۆرانی هونه‌ریی له ڕۆما باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و ڕێیه‌ی ئینجی ئه‌فڵاتوون له وێنه‌كه‌شاندا ئیشی له‌سه‌ر كردووه، یه‌كێكه له باشترین شێوازه‌كانی وێنه‌كێشان، چونكه هه‌میشه ڕاستیی ژیانی تێكه‌ڵ به تابلۆ هونه‌رییه‌كانی كردووه.
پسپۆران و شاره‌زایانی هونه‌ری شێوه‌كاریی ده‌یان قسه و ڕاو بۆچوونی جیاوازیان له‌سه‌ر كاره‌كانی ئینجی ئه‌فلاتوون گوتووه، به‌شێكیان ڕه‌خنه‌یان له هه‌ندێك له كاره‌كانی گرتووه و به‌شێكیشیان به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه ناوی كاره‌كانیان هێناوه.
به‌ناوبانگترین قسه كه له‌سه‌ر ئینجی ئه‌فڵاتوون كرابێت و له‌ناو دنیای هونه‌ردا باوه و خاوه‌نه‌كه‌ی دیار نییه، گوتراوه: ئینجی ئه‌فڵاتوون ده‌توانێ به شیكردنه‌وه‌كانی خۆی جوانییه‌كی زیندوو به سرووشت بدا، كاره‌كانی به هیچ شێوه‌یه‌ك له سرووشت جیانابونه‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌میشه كاره‌كانی به نوێیی بمێننه‌وه.
* سوریالیزم (بە فەڕەنسی:Surréalisme) بزوتنەوەیەکی ڕۆشەنبیری و بیری بوو لە ساڵی 1920 لەلایەن چەند نووسەر و ھونەرمەندێکی فەڕەنسی و ئیسپانی دامەزرا. سوریالیزم لە بیستەکانی سەدەی بیستەمدا کە ھاتە گۆڕەپانەوە، ھەوڵیان دا کە ھۆشی بێئاگایی بخەنە ژێر خۆیانەوە بۆ ئەوەی لە دەریای بێ پایانەوە ئەو گەنجینەیە کە لەوێ شاردراوە ھەلۆی گۆزن و ڕێبازەکەی خۆیان پێ بەتوانا و بەھێز بکەن لە ئەنجامیشدا ببن بە پێشڕەوی کاروانی ئەدەب و ھونەری پاشەڕۆژ. و مەبەستی سەرەکی سوریالیزمەکان بۆ ڕێڕەوێکی نوێ بوو بۆ ئەوەی لەو ڕێڕەوە جەڵەوگیری ژیری و ھۆشی ئادەمیزاد بەرەو کامەرانی و ئاسوودەیی ژیان بکەن، بۆیە پێش ھەموو شتێک ھاتن دەستیان دایە تێکدان و ڕوخاندنی لۆجیک و ڕێبەرەکانی کۆمەڵ، گرنگترین ھۆکار ئەو ڕوخاندن و بنیاتنانەوەیان شۆڕ بوونەوە بوو ناخی دەروون و بەدەم چوون و فریاکەوتنی ھاوار و نوزە و وڕێنەی ئەو حەز و ئارەزووانە بوو کە لەوێدا پلیشابوونەوە لە کاتێکدا شۆڕ دەبوونەوە سانسۆری ھۆشی ئاگایی و ویژدان لە ھەدەر چوایە، یان خەفە بوایە.