زه‌یتى ماسى به شێوه‌یه‌كى گشتى به‌سووده بۆ ته‌ندروستى دڵ و مێشك و جومگه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ بوارى جوانكارى پێست به‌كارده‌هێنرێت. سوودى زه‌یتى ماسى بۆ پێست ئه‌وه‌یه كه برێكى زۆر چه‌ورى دروستى تێدایه كه پێویستن بۆ قژ و پێست و نینۆك. زه‌یتى ماسى تایبه‌تمه‌ندى دژه هه‌وكردنى هه‌یه و چاره‌سه‌رى ئه‌و هه‌وكردنانه ده‌كات كه تووشى پیست ده‌بن و به‌تایبه‌تى ده‌بنه هۆى دروستبوونى زیپكه.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له برى بابه‌ته جوانكاریه‌كانى تر سوود له زه‌یتى ماسى وه‌ربگریت پێویسته ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه بخوێنیته‌وه.
یه‌كه‌م: دره‌وشانه‌وه‌ى پێست، زه‌یتى ماسى پێست ده‌پارێزێت له تیشكى خۆر به‌تایبه‌تى تیشكى یوڤى ده‌گه‌رێنێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێى نوێترین توێژینه‌وه‌ى پزیشكى زه‌یتى ماسى یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى پێست ده‌دات.
دووه‌م: شێداركه‌ره‌وه‌یه‌كى نایابه، به‌كارهێنانى زه‌یتى ماسى یارمه‌تى شێدارى پێست ده‌دات، ئه‌گه‌ر گرفتى وشكى پێستت هه‌یه ئه‌وه باشتر وایه رۆژانه یه‌ك كه‌پسول زه‌یتى ماسى بخورێت به‌م شێوه‌یه رێگه له وشكى پێست ده‌گرێت.
سێیه‌م: كردارى پیربوون هێواش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر پێستت تووشى دروستبوونى چرچ و خه‌تى ته‌مه‌ن نه‌بووه ئه‌وه پێویست ناكات به‌رده‌وام ئه‌م زه‌یته به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام به‌پێى لیكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كان زه‌یتى ماسى پیربوونى پێست دواده‌خه‌ن. به‌تایبه‌تى ئه‌و چرچبوونه‌ى كه دوایى ته‌مه‌نى سى ساڵى دروست ده‌بێت.
چواره‌م: زیپكه كۆنترۆڵ ده‌كات، به‌پێى شاره‌زایانى پێست هه‌وكردن یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى ده‌بێته هۆى دروستبوونى زیپكه، ئه‌گه‌ر زوو زوو تووشى دروستبوونى زیپكه ده‌بیت ئه‌وه باشتر وایه زه‌یتى ماسى به‌كاربهێنرێت.
پێنجه‌م: قژ بریقه‌دار ده‌كات، به‌كارهێنانى زه‌یتى ماسى بیرۆكه‌یه‌كى باشه ئه‌گه‌ر بته‌وێت قژت ببرسكێته‌وه، ترشى چه‌ورى له زه‌یتى ماسیدا هه‌یه و ئه‌م ترشه چه‌وریانه یارمه‌تى ده‌زووى قژه‌كه ده‌ده‌ن كه زیاتر بریقه‌دار بن و ته‌ندروستتر ده‌ربكه‌ون.
شه‌شه‌م: ته‌ندروستى پێستى سه‌ر ده‌پارێزێت، پێستى سه‌ر زۆر كات تووشى گرفت ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێت ته‌نیا به خواردنى زه‌یتى ماسى گرفته‌كانى پێستى سه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت و رێگه له‌و گرفتانه ده‌گرێت كه ده‌بنه هۆى زیان گه‌یاندن به قژ و هه‌ڵوه‌رینى قژ.
حه‌وته‌م: نینۆك به‌هیز ده‌كات، زۆر كات نینۆكه‌كان تووشى شكان ده‌بنه‌وه، به‌كارهێنانى زه‌یتى ماسى له‌م كاته‌دا رێگه له شكانى نینۆكه‌كان ده‌گرێت و به‌هێزیان ده‌كات.