بوونى بڕێكى زۆر ترشى میز ده‌بێته هۆى دروستكردنى باى سك. بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له‌م حاڵه‌ته بگیردرێت گرنگترین شت خواردنى ته‌ندروسته. خۆراكى دروست و ده‌رمانى پێویست ئاستى ترشى میز رێكده‌خه‌ن.
ئه‌مانه هه‌ندێكن له‌و خۆراكانه‌ى كه ترشى میز كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یگه‌رێننه‌وه بارى ئاسایى.
یه‌كه‌م: سێ‌و، ده‌توانرێت سێ‌و له خۆراكى رۆژانه‌دا زیاد بكرێت، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشى مالیك یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشى میز ده‌دات له خوێندا، ئه‌مه‌ش حه‌سانه‌وه به‌و كه‌سانه ده‌دات كه تووشى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن.
دووه‌م: مۆز، به‌هه‌مان شێوه خواردنى مۆز له دوایى ژه‌مه‌كان پێویسته بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشى میزاوى له خوێندا.
سێیه‌م: گێلاس، میوه‌یه‌كى زۆر بچووكه توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى ترشى میزى هه‌یه هه‌روه‌ها كۆڵیسترۆڵ رێكده‌خات، زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ پێویسته رۆژانه 10 ده‌نك گێلاس بخورێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ترشى میز كه‌م ببێته‌وه. پێویسته زیاتر له دروستكردنى شیرینى و هه‌ویركارى و نان و سهمووندا به‌كاربهێنرێت و ته‌نیا میوه‌ى سروشتى به‌كاربهێنه و به باشى بیان شۆره‌وه پێش به‌كارهێنانیان.
چواره‌م: توودرك، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌زانین كه توودرك یه‌كێكه له میوه گرنگه‌كان و زیاتر وه‌كو ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى ترشى میز به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر تووشى ئه‌م نه‌خۆشیه بوویت هه‌وڵبده زیاتر توودرك بخۆیت.
پێنجه‌م: لیمۆ و پرته‌قاڵ، تیكهڵكردنى ئاوى لیمۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كوپێك ئاو پاشان خواردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌ده‌ى به‌تاڵ چه‌ندان سوود و گرنگى هه‌یه بۆ له‌ش. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵى بۆ زیاد بكرێت له رۆژدا بخورێته‌وه، بوونى ڤیتامین سى له له‌شدا یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى ترشى میز ده‌دات له خوێندا.
شه‌شه‌م: شلیك، شلیك ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین سى، توانایه‌كى باشیان هه‌یه له توانه‌وه‌ى ئه‌و ماده رهقانهى له گورچیله‌كاندا هه‌ن.