وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستیان به‌سه‌ر 20%ی ئابووریی عێراقدا گرتووه و ئیتر كاتی هاتووه ئه‌وه‌ش ڕا بگیرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (16ی نیسان) مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی بڕیاری دانانی سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئیتر هه‌موو هه‌نگاوه‌كان ده‌بڕین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه نه‌مێنێ و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیمان به هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانمانه.
هه‌روه‌ها گوتی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوید كارێكی باشیان كرد دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه بڕیارێك له‌سه‌ر یه‌مه‌ن، به‌ڵام ئێران نه‌یهێشت حووسییه‌كان ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌وان جیا له یه‌مه‌ن، له سووریا و عێراق به ته‌واوی ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه و ده‌بێ ئه‌و ڕابگیرێ.
سه‌باره‌ت به عێراق گوتی، ئێران به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر ئابووریی عێراقدا گرتووه، ته‌نیا سوپای پاسداران 20% ئابووریی هه‌موو عێراقیان به‌رده‌سته و ده‌بێ ئه‌مه كۆتایی پێ بێت.
له‌مڕۆوه، سوپای ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌ی هێزێكی تیرۆریستی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، واته وه‌ك چۆن ڕێكخراوی تیرۆریستیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش و ڕێكخراوی قاعیده له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرانه لیستی تیرۆره‌وه و دواتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره كرد به‌وه‌ی هێزی چه‌كداری توندی له دژیان به‌كار هێنا تا له‌ناوی برد، سوپای پاسدارانی ئێران ئێسته هه‌نگاوه یاساییه‌كانی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بڕی و بڕیاردان له‌سه‌ری وه‌ك هێزێكی تیرۆریست گه‌یشته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، واته ئیتر قۆناغی له‌ناوبردنی ئه‌و هێزه "تیرۆرسته"یه به ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه‌ی له ئێسته‌وه عێراق لێی ده‌ترسێ، وه‌رزی هاوینه كه له زۆر شاردا كاره‌با تێیاندا له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، ته‌نیا چوار سه‌عات هه‌یه و هاووڵاتییان ده‌بێ به‌بێ هیچ فێنككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای نزیكی 50 بگرن، بۆیه هه‌موو ساڵێ له‌و وه‌رزه‌دا خۆپێشاندانه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و دواهه‌مینیان ئه‌وه‌ی ساڵی پار بوو له شاری به‌سڕه، سه‌ره‌تا كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان سووتاند و درێژه‌ی كێشا تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌تی عێراق په‌لاماری خۆپیشانده‌رانی دا و ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌باكه‌ی هیچ نه‌بێ وه‌ك كوردستانی لێ بكات، پێویستی به‌وه‌یه 50 ملیۆن مه‌تر سێجا غازی سروشتی له ئێران بكرێ، به‌ڵام ئێسته توانیویه‌تی ته‌نیا 28 ملیۆن بكڕێ كه هه‌زار و 300 مێگاوات كاره‌بای ئێرانی بۆ عێراق ده‌نێرێ و ئه‌مه‌ش هه‌رگیز پێویستییه‌كانی ته‌واو ناكات.
له سه‌رده‌می نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری عێراقه‌وه، وڵاته‌كه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئێران كردبووه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌با و غازی پێ بدات و گرێبه‌سته‌كه ساڵانه ڕووی له زیادبوون كردووه و دوایین جار به هه‌زار و 300 مێگاوات ئه‌و گرێبه‌سته واژوو كراوه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرێبه‌سته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا قه‌ده‌غه كردووه، بۆیه دوای گرێبه‌سته‌كه ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، پێویسته له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێن و نابێ ئه‌م گرێبه‌ستانه به‌رده‌وام بن، بریاك هۆك نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێران ڕای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی وه‌ك دۆخێكی تایبه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرێبه‌ستی وزه‌ی كاره‌بایه ده‌كات، به‌ڵام پێویسته كاتێكی دیاریكراوی هه‌بێت و هه‌میشه‌یی نه‌بێ تا ئه‌و كاته‌ی جێگره‌وه ده‌دۆزنه‌وه.
له 25ی تشرینی دووه‌می ڕابردوو، ئه‌مه‌ریكا ئه‌م سزا نوێیانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند كه به‌شێكیان پێشتر له ساڵی 2015 دوای ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه هه‌ڵگیرابوون، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌رزوو دژایه‌تیی خۆی بۆ ڕێكه‌وتنه‌كه ئاشكرا كرد و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا ورده ورده هه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه.
ڕۆژی 29ی ئادار محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد، ده‌بێ ئه‌و ماوه كاتییه‌ی بۆ گرێبه‌سته‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران دایانناوه درێژ بكه‌نه‌وه، چونكه وڵاته‌كه‌ی ناتوانێ به‌بێ تاران بگات به زۆر بواری وه‌ك وزه‌ی كاره‌با.
مۆڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه به عێراقی داوه، ته‌نیا بواری وزه‌ی كاره‌با و غاز ده‌گرێته‌وه و بۆ سێ مانگ بووه، دواتر سێ مانگی تری بۆ زیاد كرد تا له‌و ماوه‌یه‌دا گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، بۆیه له ئێسته‌وه به‌رپرسانی عێراقی خه‌می ئه‌وه‌یان لێ نیشتووه چۆن بتوانن ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا درێژ بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌زانن به‌و ماوه‌یه ناتوانن جێگره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كاره‌بایه په‌یدا بكه‌ن كه له ئێرانه‌وه به عێراق ده‌گات.
حه‌لبووسی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ په‌یمانگه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاشتی كه له واشنتنه، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تێكی درێژخایه‌ن بداته عێراق تا ده‌توانێ له ڕووی ئابوورییه‌وه بكه‌وێته سه‌ر پێ و پێویستی به دراوسێكانی نامێنێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵی داوه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ببینێ، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه و توانیویه‌تی مایك بنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ببینێ.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی 30%ی وزه‌ی كاره‌با له ده‌ره‌وه ده‌هێنێ و پێویستی به سێ ساڵه تا به ته‌واوی له‌ده‌ست ئه‌و گرێبه‌ستانه رزگاری بێت و خۆی بتوانێ ته‌واوی كاره‌باكه‌ی دابین بكات، بۆیه هیواخوازه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سێ ساڵه مۆڵه‌ته‌ی پێ بدات.
ئه‌و ده‌ڵێ: دوای سێ ساڵه‌كه، ڕه‌نگه بتوانین عێراقێكی سه‌ربه‌خۆی ئابووری ببینین كه ناچار نه‌بێ پێویستی به هاورده‌كردنی زۆر بواری وه‌ك كاره‌با هه‌بێ له وڵاتانی تر و ڕه‌نگه ئه‌و كێشه‌یه‌مان له‌و ماوه‌یه‌دا پێ چاره بكرێ، به‌ڵام كه‌متر له‌وه هیچ شتێكمان پێ ناكرێ.
مانگی ڕابردوو، ئه‌مه‌ریكا سێ مانگی تری بۆ عێراق درێژ كرده‌وه كه بتوانێ كاره‌بای ئێرانی بهێنێ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه سوورن دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تاران، به شه‌ریكه به‌ش هه‌ژماری ده‌كه‌ن و عێراقیش ده‌خه‌نه لیستی سزادراوانه‌وه.