بڕیار بوو سبه‌ى بیناڵى یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سه‌ردانى شارى به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى عێراق كۆ ببێته‌وه، دواتر سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام دوا خرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به "وشه" دراوه، سه‌ردانه‌كه‌ى بیناڵى یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كه به‌نیاز بوو سبه‌ی پێنجشه‌م بێته عێراق و چاوی به هه‌ریه‌كه له فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌وێت، بۆ ڕۆژى هه‌ینى دوا خرا.
رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و له میانه‌ی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان به عه‌بادی ڕاگه‌یاند كه بیناڵی یڵدرم له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نرێت.
له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق گه‌یشته خراپترین ئاست و له ڕێی لێدوان و ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمییه‌وه، هه‌ردوولا تۆمه‌ت و قسه‌ی زۆریان به‌یه‌كتر گوت، به‌هۆی جێگیربوونی هێزه‌كانی توركیا له سه‌ربازگه‌ی زهلكانی سه‌ر به شاره‌دێی باشیك.