"شه‌یتان له دروستكردنى كه‌نیسه‌كه‌ى نۆتردام هاوكار بوو"ئه‌م ناونیشانه یه‌كێكه له ده‌یان ئه‌فسانه‌ى له باره‌ى كه‌نیسه‌ى نۆترادم سه‌دان ساڵه ده‌گوترێنه‌وه، ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ى دوێنێ سووتا، به هۆى ئه‌و ئه‌فسانه و ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌ى تێیدا ئه‌نجام دراون. ته‌نیا شوێنێكى په‌رستن نه‌بووه، به‌ڵكو یه‌كێكه له شاكاره مه‌زنه‌كانى مرۆڤایه‌تى.
ئێواره‌ى دوێنێ له پاریس كه‌نیسه‌ى نۆتردام سووتا. ئه‌مه رووداوێكى ساده نه‌بوو بۆیه ده‌ستبه‌جێ ده‌یان وڵات له سه‌رانسه‌رى دنیا هاوخه‌مى خۆیان بۆ گه‌لى فڕه‌نسا ده‌ربڕى و ئاماده‌ییان نیشاندا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌نیسه‌كه. ئه‌گه‌ر سه‌یرى لیستى ناوى ئه‌و كه‌سانه بكه‌یت كه له‌سه‌ر سووتانى كه‌نیسه‌كه هاتوونه‌ته ده‌نگ بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كاردانه‌وه‌ى دنیا له‌به‌رابنه‌ر رووداوه‌كه چۆن بووه.
دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكى گرنگترین وڵاتى دنیا ده‌ستبه‌جێ هاوخه‌مى خۆى ده‌ربڕى، دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا و راوێژكارى ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكایه‌تى چه‌ندان حكوومه‌تى دنیا په‌یامى خۆیان به‌هۆى سووتانى كه‌نیسه‌كه دووباره كرده‌وه. ته‌نانه‌ت له كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كانیش هاوخه‌مى هه‌بوو، شێخى ئه‌زهه‌ر له میسر به هۆى رووداوه‌كه په‌یامێكى بۆ فڕه‌نسییه‌كان ئاراسته كرد.
ئه‌م بایه‌خدانه بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
كه‌نیسه‌ى "نۆتردام" كه ده‌كه‌وێته شارى پاریس، ته‌نیا شوێنێكى په‌رستن نییه، به‌ڵكو له چه‌ندان ره‌هه‌نده‌وه گرنگى خۆى هه‌یه. به‌ر له هه‌موو شتێك له ڕووى كولتوورییه‌وه یه‌كێكه له شووناسه گرنگه‌گانى پاریس، پاریسیش به یه‌كێك له پایته‌خته گرنگه‌گانى رۆشنبیرى دنیا داده‌نرێت.
ئه‌و كه‌نیسه‌یه شوێنى رووداوه‌كانى یه‌كێك له به‌ناوبانگترین رۆمانه‌كانى دنیایه، ئه‌ویش رۆمانى"پشتكووڕى نۆتردام" كه له‌لایه‌ن ڤیكتۆر هۆگۆوه نووسراوه. هه‌ر بۆ فڕه‌نسا كه‌نیسه‌ى نۆتردام گرنگییه‌كى ئابوورى هه‌یه، چونكه به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى میدیاكانى فڕه‌نسا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ساڵانه ملیۆنان گه‌شتیار سه‌ردانى كه‌نیسه‌كه‌ى نۆتردام ده‌كه‌ن.
لایه‌نێكى تر‌ى گرنگى ئه‌م كه‌نیسه‌یه مێژووییه. ئه‌م كه‌نیسه‌یه كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى پاریسى كۆن، له سه‌ده‌ى دوازدەیەمەوەمه‌وه كارى تێدا كراوه تا سه‌ده‌ى شازده‌یەم، له شوێنى كۆنترین كه‌نیسه‌ى پاریس دروستكراوه، ئه‌ویش كه‌نیسه‌یه‌كه به ناوى"بازیلیك قه‌دیس ستیڤان" كه به یه‌كه‌م كه‌نیسه داده‌نرێت له پاریس دروست كرابێ. گرنگییه‌كى تر‌ى مێژووى ئه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا كه‌نیسه‌ى نۆتردام له شوێنى په‌رستگای جوبتێرى رۆمانى دروست كراوه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له چه‌ند زانیارى جیاواز ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و زانیارییه‌ى كه زۆر به دروست ده‌زانرێت ئه‌وه‌یه له ساڵى 528ی زاینى وه‌ك كه‌نیسه ئه‌م شوێنه هه‌بووه.
جیا له به‌ها مێژووییه‌كەى كه‌نیسه‌ى نۆتردام به‌هایه‌كى ستاتیكى و هونه‌ریى هه‌یه. به پێى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى، هه‌ر شتێك له‌و كه‌نیسه‌یه دروست كرابێت، به نایابى دروست كراوه، ئه‌مه‌یش واى كردووه چه‌ندان نهێنى و ئه‌فسانه بۆ بابەتەکانی ناو كه‌نیسه‌كه هه‌بێت.
سپۆتنیك نووسیویه‌تى "كه‌نیسه‌كه‌ى نۆتردام شاكارێكى مرۆیى ده‌گمه‌نه، چه‌ندان نهێنى و ئه‌فسانه‌ى هه‌یه". یه‌كێك له شته سه‌رنجڕاكێشه‌كانى كه‌نیسه‌كه ئه‌و ده‌رگایانه‌ن كه به ئاسن داپۆشراون. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت گه‌نجێكى کلیلڵساز هه‌بووه به ناوى دیسكۆرنیه، ئه‌م ده‌رگایانه‌ى به ئاسن داپۆشیوه، هه‌موو كاره‌كانى به شه‌وێك ته‌واو كردووه، به‌ڵام چۆن ئه‌م كاره‌ى به‌م كاته كه‌مه ته‌واو كردووه، ئایا راسته شه‌یتان هاوكارى كردووه؟ چه‌ندان ئه‌فسانه له باره‌ى ئه‌و گه‌نجه‌وه ده‌گوترێته‌وه. یه‌كێك له‌و ئه‌فسانانه ئه‌وه‌یه گه‌نجه دواى ئەوەی كاره‌كانى ته‌واو كردووه، له شوێنى خه‌وتنه‌كه‌ى مردووه، ئه‌فسانه‌كه ده‌ڵێ شه‌یتان گیانى لێ وه‌رگرتووه، چونكه به‌و مه‌رجه له دروستكردنى ده‌رگه‌كان هاوكاریى كردبووه، كه‌واته " له به‌رانبه‌ر كێشانى گیانى مرۆیى، ده‌رگاكه‌ى دروست كردووه".
نهێنییه‌كى تر‌ى كه‌نیسه‌ى نۆتردام بوونى په‌یكه‌رێكه كه كلكێكى درێژى هه‌یه وه‌ك مار، له هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌م په‌یكه‌رانه پێوه‌ندییان به كه‌سایه‌تییه‌كانى ناو ئینجیل نییه. له ناوه‌وه‌ى كه‌نیسه‌كه په‌یكه‌رێك هه‌یه له شێوه‌ى په‌یكه‌رى ژنێك ده‌چێت چاوه‌كانى زه‌ق بوونه‌ته‌وه و ده‌مى كراوه‌ته‌وه، قژه‌كه‌ى له‌هه‌موو لایه‌كى په‌یكه‌ره‌كه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه، به گوێره‌ى ئه‌فسانه‌كان بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره په‌یكه‌رانه هێمایه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕانگێزیى له هه‌موو شوێنێكى دنیا هه‌یه.
ئه‌م كه‌نیسیه چه‌ندان رووداوى مێژوویى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام یه‌كێك له رووداوه سه‌رنجێراكێشانه پێوه‌ندى به رۆمانه‌كه‌ى ڤیكتۆر هۆگۆوه هه‌یه. سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كاتێك ڤیكتۆر هۆگۆ رۆمانى "پشتكووڕى نۆتردام" ده‌نووسێ كه‌نیسه‌كه ته‌واو به‌ره‌و كاوڵبوون چووه و فه‌رامۆش كراوه. رۆمانه‌كه‌ى ڤیكتۆر هۆگۆ باس له هه‌تیوێكى پشتكووڕ ده‌كات كه كارى لێدانى زه‌نگى كه‌نیسه‌كه‌یه، ئه‌م گه‌نجه ناشیرینه عاشقى كچێكى قه‌ره‌ج ده‌بێت، هه‌رچه‌نده چیرۆكه‌كه باس له خۆشه‌ویستییه‌كى مه‌حاڵ ده‌كات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى رۆمانه‌كه وا ده‌كات به‌رپرسان جارێكى تر كه‌نیسه‌كه‌یان وه‌بیر بێته‌وه و جارێكى تر نۆژه‌نى بكه‌نه‌وه.