نرخی مریشك لە هەموو كوردستان یەك دەخرێت

:: PM:03:55:16/04/2019 ‌
سەرۆكی كۆمەڵەی پیشەسازی پەلوەر ئاشكرای دەكات, بەمەبەستی ڕێكخستنی نرخی پەلەوەر و ڕێنونییەكان لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ بووینەتەوە بۆ ئەوەی نرخەكان سەرتاسەری بکرێن.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی نیسان، حەیدەر فەرحان سەرۆكی كۆمەڵەی پیشەسازی پەلەوەر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كوردستان، بۆ لەكێشەو گرفتەكانی بەردەم سێكتەری پەلەوەر گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان كراوە و تاوەكو بۆ بەرپرسانی حكوومەت بەزر بكرێتەوە.

سەرۆكی كۆمەڵەی پیشەسازی پەلوەر گوتی، مەبەستمانە نرخی مریشك لە سەرتاسەری كوردستان یەك بخرێت و ڕێنوێنی تایبەت هەبێت لەكاتی پێویست بۆ ئەوەی خاوەن کێڵگەکان زیان نەكەن لە دابەزینی نرخ.

هاوكات سایتی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ لیژنەی كشتوكاڵ كۆبوونەوە و باسیان لە چۆنیەتیی دروستكردن یان پێكهێنانی ژوورێك لە گشت سێكتەرەكانی كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵ و پەلەوەر و رووەك كرا و بڕیارە هەوڵبدرێت بكرێتە پڕۆژە و بخرێتە بەردەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكانی.

لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمان كۆمەڵەی پەلەوەرانی كوردستان داوای لە لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری كرد پشتیوانییان بكەن و بەفەرمی داوا لەحكوومەت بكەن لەكاتی پێگەیشتنی بەروبوومە پەلەوەرییەكانی ناوخۆی هەرێم رێگە نەدرێت بەرهەمی پەلەوەری لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانەوە هاوردەی هەرێم بكرێت و گرنگی بەبەرهەمی خۆماڵی بدرێت.



وشە - رامیار جەواد