توێژینەوەیەكی نوێی سویسرایی ئاماژە دەكات كە ئەو پیاوانەی ریشیان هەیە، رەنگە دووچاری مەترسی ژمارەیەكی زۆری میكڕۆب ببنەوە ئەگەر گرنگی بە پاكوخاوێنی ریشیان نەدەن و فەرامۆشی بكەن.
لەو كاتەی دانانی ریش پێوەندی بە هۆكاری مۆدێل یان ئاینی یان حەزی كەسییەوە هەیە، پرۆفیسۆر ئەندریاس گۆتزیت لە نۆرینگەی هێرسلاندنی سویسرایی ئاماژە دەكات كە توێژینەوەكە مەترسی فەرامۆشكردن و گرنگی نەدان بە پاكوخاوێنی ر یش درخستووە. وەك رۆژنامەی
"گاردیان"، بڵاوی كردەوە.
لەو توێژینەوەیە 18 پیاو وەك سامپڵ وەرگیران و نموونەی مووی ریشیان وەرگیرا و توێژەران بۆیان دەركەوت كە میكڕۆبی مەترسیدار لە نیوەی نموونەكانی وەرگیرابوون دۆزرایەوە، لەو توێژینەوەی پشتی بە پشكنینی تیشكی (ئێم ئار ئای) بەست.
زانایان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە زۆرینەی پیاوانی ریشدار كە تەمەنیان لە نێوانی 18-76 ساڵە رێژەیەكی زۆری میكڕۆب لە ریشیان هەبووە و نیوەی بەشدارانی توێژینەوەكە میكڕۆبی مەترسیداریان بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەڵگرتووە.
شارەزایانی جوانكاری دەڵێن، پێویستە پیاوی ریشدار وەك چۆن قژیان دەشۆن، پێویستە ریشیشیان بشۆن و بە هەمان شێوە و بە بەكارهێنانی هەمان شامپۆ و بەرهەمی تر ریشیان بشۆن و واباشترە دووڕۆژ جارێك بشوورێت و مەرهەمی شێداركردن و دژە توێشكی پێست بەكار بهێنرێت بۆ خۆپاراستن لە خانەی مردووی پێست كە رەنگە ببێتە شوێنێك بۆ كۆبوونەوەی میكڕۆبەكان.