به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ده‌زگاى ناسا له‌لایه‌ن ده‌زگاى گه‌ردوونناسى ناسا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له مانگى تیتان كه یه‌كێكه له مانگه‌كانى هه‌ساره زوحه‌ل ده‌ریاچه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه، شله‌یه‌كى تێدایه به‌ڵام ئاو نییه.
ئاژانسى
سپۆتنیكى رووسى ئاماژه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ده‌زگاى گه‌ردوونناسى ناساى ئه‌مه‌ریكى كردووه، كه له‌باره‌ى مانگێكى زوحه‌ل بڵاو كراوه‌ته‌وه.
زوحه‌ل كۆمه‌ڵێك مانگى هه‌یه، یه‌كێك له مانگه‌كانى ناوى تیتانه، به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنه و زانیاریانه‌ى كه‌شتى ئاسمانى كاسینى له ساڵى 2017 ناردوویه‌تى، له جه‌مسه‌رى باكورى ئه‌م مانگه چه‌ند ده‌رچایه‌ك هه‌یه.
ئه‌و ده‌ریاچانه ماده‌یه‌كى شلیان تێدایه، به‌ڵام ئاو نییه به‌ڵكو گازى میسانه Methane له دۆخى شلیدا. هه‌ندێك له ده‌ریاچه‌كان قوڵن، به‌ڵام هه‌ندێكى تریان وه‌رزى و وشكن.
ته‌واوى ئه‌و زانیاریانه‌یش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه ماده‌ى شل له‌سه‌ر هیچ هه‌ساره‌یه‌كى و ته‌نێكى تر‌ى گه‌ردوونى نییه، ته‌نیا له‌سه‌ر زه‌وى و مانگى تینان نه‌بێت.
هه‌ساره‌ى زوحه‌ل یه‌كێكه له هه‌ساره گه‌ڕۆكه‌كان و 62 مانگى هه‌یه، یه‌كێك له مانگه‌كانى ناوى تیتانه Titan كه چه‌ندان جۆگه‌ڵه و ده‌ریاچه‌ى تێدایه مادده‌ى شلیان له‌خۆگرتووه ماده‌كانیش له هایدرۆكاربۆن پێكهاتوون.