گۆرانیبێژى ناودارى شارى سلێمانى حەمید عوسمان له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب نوێترین کلیپی بە ناوی "پیری"ی بڵاو کردەوە، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه 4,797 بینه‌رى هه‌بووه.
حەمید عوسمان له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى به‌رهه‌مه تازه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى، "پیری" نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆمه، هۆنراوەی یوسف محەمەد ڕەشیدە و بورهان موفتی زادە ئاوازی بۆ گۆرانییەکە داناوە، کاری موزیکی لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆ کراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کردووە".
حەمید عوسمان حەمە گەوھەر ناسراو بە (حەمید عوسمان) لە گەڕەکی ئیبراھیم پاشا لە ساڵی 1985 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر لە شاری سلێمانی خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی تەواو کردووە، لە منداڵییەوە لەنێو میوزیک و گۆرانیدا بووە، بەڵام زیاتر حەزی بۆ گۆرانی ھەبووە، ئێسته یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی کاری هونەرییە، بە هەردوو شێوازی فۆلکلۆر و ستایلی نوێ گۆرانی دەڵێت.