گۆرانیبێژ ئەساڵە نەسڕی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له یوتیوب نوێترین به‌رهه‌مى بڵاو كرده‌وه و توانى لە ماوەی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ژمارەی پێوانەیی تۆمار بكات و تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه زیاتر له پێنج ملیۆن و سێ هه‌زار بینه‌رى هه‌بووه.
کلیپە نوێیەکەی ئەساڵە بە ناوی "بنت ئەکابر" کە ماوەی شه‌ش ڕۆژ دەبێت لە چەناڵی تایبه‌تى خۆی لە یوتیوب بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ژمارەی بینەرەکانی گەیشتووەتە زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەر و ڕیکۆردی شکاندووە وەکو پڕبینەرترین ڤیدیۆیى هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌بى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسى لێوه ده‌كرێت.
هۆنراوەی کلیپەکە ئەبو نیعمەیە و ئاوازی مەحموود خەیامییە، بۆ یەکەمجارە ئەساڵە بە شێوەزاری سەعیدییە گۆرانی دەڵێت.
ئەساڵە نەسڕی لە ساڵی 1969 لە سووریا لەدایكبووە و خەڵکی دیمەشقە، كچی هونەرمەند مستەفا نەسڕییە، هەر لە منداڵییەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و ژمارەیەک کلیپ و ئەلبوومی تایبەت بە خۆی هەیە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی عەرەب، دوو جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.