ئێوارەی ئەمڕۆ سێشهم 16ى نیسان، پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند گۆران ئەحمەد لە مۆزەخانەی سلێمانی کرایەوە و وابڕیارە تا سێشهمی داهاتوو بەردەوام بێت.
لە پێشانگاکەدا 23 تابلۆ نمایش کرابوون و سەرجەم ئەو تابلۆیانە باسکردن بوو لە سروشتی کوردستان و بە قەبارە و ڕەنگ و شێوازی جیاواز دروست کرابوو.
پێشانگاکە لە مۆزەخانەی سلێمانییە لە شەقامی سالم و ڕۆژانە لە دووکاتی جیاوازدا کراوەیە، بە جۆرێک بەیانیان لە سهعات 10ەوە بۆ 12ى نیوهڕۆ و ئێوارانیش لە سهعات چوارى عهسر بۆ حهوتى ئێواره، کراوە دەبێت و هاووڵاتییان دەتوانن بینەری ئەو کارە هونەرییانەبن.
گۆران ئەحمەد وەک شێوەکارێک و خاوەن پێشانگاکە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەمە هەشتەمین پێشانگای تایبەتی منە و لەسەر سرووشتە، ئەم ئەزموونەم پێشتر لە پایتەختی ژاپۆن تۆکیۆ نمایش کردووەتەوە و پێم خۆش بوو لە سلێمانیش تاقی بکەمەوە.
گۆران ئەحمەد لە دایکبووی شاری سلێمانییە و پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و حەوت پێشانگای کردووەتەوە لە وڵاتانی فنلەندا و ژاپۆن و تورکیا و هەشتەمین پێشانگاشی لە کوردستان کردەووە.
سلێمانی/ ئاریان محەمەد