وێڕای حه‌رامكردنی له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینیی ئه‌و وڵاته‌وه، تا دێ ژماره‌ی هۆڵه‌كانی سینه‌ما له عه‌ره‌بستانی سعوودیه ڕووی له زیادبوونه و بڕیاره تا كۆتایی 2020 بگاته 200 هۆڵی سینه‌ما، ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێكی داخراودا، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتێكی كراوه‌ی عه‌ره‌بیشدا ژماره‌ی پێوانه‌یییه.
له سه‌نته‌ری ریاز پایته‌ختی سعوودیه، فۆكس سینه‌ما كرایه‌وه كه خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سینه‌مایه و هه‌شت هۆڵی نمایش له‌خۆ ده‌گرێ و ژماره‌ی هۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ 47 دانه به‌رز كرده‌وه كه له پێنج خانه و سه‌نته‌ری جیاواز پێك هاتوون. هۆڵه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌ره نوێیه‌ش حه‌وت دانه‌یان بۆ خه‌ڵكی ئاساییه و هۆڵێكیش تایبه‌ته به كه‌سایه‌تییه باڵاكان و به شێوه‌ی ڤی ئای پی دروست كراوه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌و كرانه‌وه‌یه‌ی محه‌مه‌د سه‌لمان جێنشنینی پاشای سعوودیه ڕای گه‌یاند سینه‌ما له وڵاته‌كه‌دا قه‌ده‌غه بوو، خه‌ڵكی زۆر به تینووێتی تامه‌زرۆییه‌وه ڕوو له هۆڵه‌كانی سینه‌ما ده‌كه‌ن، وێڕای ئه‌وه‌ی هێشتا مامۆستایانی ئاینی داوا ده‌كه‌ن خه‌ڵك نه‌چێ و فه‌توای حهرامێتیان داوه. جاران هاووڵاتیی سعوودی، بۆ بینینی یه‌ك فیلم ئاماده بوون سواری ئۆتۆمبێل ببن و بگه‌نه وڵاتی ئیمارات، ته‌ماشای بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، یان زۆر جار بۆ لوبنان ده‌چوون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی "عوكاز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ 110 هۆڵی تری سینه‌ما بكرێنه‌وه و كۆتایی ساڵی داهاتووش بگاته 200 هۆڵ، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی گه‌وره‌یه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌یكاته چوارم له دوای ئێران، میسر و توركیا.
هێشتا هۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته تا ئێسته ته‌نیا له ریاز و جده كراونه‌ته‌وه، كۆتایی ئه‌مساڵ دوو شاری تریش ده‌چنه ناو لیستی ئه‌و شارانه‌ی هۆڵی سینه‌مایان تێدایه و له كۆتایی ساڵی داهاتووش ده‌بنه شه‌ش شار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز چاوه‌ڕێ ناكرێ هۆڵی سینه‌مای بۆ بچێ، شاره ئاینییه‌كانی وه‌ك مه‌ككه و مه‌دینه و تائیفه و دووریش نییه له داهاتوویه‌كی دووردا، ئه‌وانیش بچنه ڕیزه‌وه.