دادگایەکی بەحرێن 138 کەسی بە تۆمەتی
دامەزراندنی گرووپی تیرۆریستی پێوەندیدار بە سوپای پاسداران بە کۆمەڵ دادگایی کرد
و سزای توندی بەسەریاندا سەپاند.
ئەحمەد حیمادی داواکاری گشتی بەحرێن باسی لەوە کردووە کە سەرجەم ئەو
تۆمەتبارانە گرووپێکیان بە ناوی حیزبولای بەحرێن دامەزراندووە و گرووپەکەش پێوەندی
لەگەڵ حزبولای لبنانیدا هەیەو بۆیەش سزای زیندانیی سێ تا زیندانی هەتاهەتاییان
بەسەردا سەپێنراوە.
بەشێک لەم تۆمەتبارانە لە عێراق، ئێران و لبنان راهێنانی سەربازییان
بینیوە و مەبەستیان بووە لە نێو خاکی لبنان هێرشی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
بەگوێرەی "بی بی سی" لەو ژمارەیەی ئاماژەی پێ کرا 69 کەسیان بە زیندانیی هەتاهەتایی مەحکوم کران.
هەڵبەت رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رەخنەی توندی لە سزاکە گرتووە و گوتوویەتی
ناکرێ بە کۆمەڵ مافی هاووڵاتیبوون لە کەسانێک بستێنرێتەوە.
پێویستە بگوترێت تەواوی ئەو کەسانەی گیراون شیعەن. لە ساڵی 2011ەوە کە بەهاری عەرەبی دەستی پێ کرد خۆپێشاندان و نائارامی ئەو وڵاتەشی
گرتەوە و لەو کاتەوە خەڵکێکی زۆر دادگایی کراون کە زۆربەیان شیعەن.
هەشت سال لەمەوبەر بەحرێن توانی بە یارمەتی سعوودیە بەسەر
خۆپێشاندانەکە زاڵ بێت و ئاگری ناکۆکی و نائارامی لە وڵات دوور بخاتەوە. بەحرێن
پێی وایە هەموو ئەو کارانە سوپای پاسدارانی ئێرانی لە پشتەوەیە.