مانگانه ده‌یان ملیۆن دینار له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه كه‌م ده‌كات
كۆنیی سیستمی دابه‌شكردنی مووچه له هه‌رێمی كوردستان، رێی گه‌نده‌ڵیی خۆش كردووه و تا مووچه له بانكه‌كانه‌وه به مووچه‌خۆران و ده‌زگه‌كان ده‌گات، هه‌ندێكی لێ كه‌م ده‌بێته‌وه. ئه‌مه مانگانه دووباره ده‌بێته‌وه و كۆی ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ش مانگانه به سه‌رووی 100 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت.
پێدانی مووچه به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا هه‌ر به‌شێوه كۆنه‌كه‌ی به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره به‌هه‌ر ناوێك بێت له‌مڕۆی دنیادا قۆناغی زۆر خێرا و پێشكه‌وتووی بڕیوه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هێشتا پاره تا له بانكه‌وه ده‌گاته ده‌ستی مووچه‌خۆر، چه‌ندان ده‌ست ده‌كات، ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك سه‌رئێشه‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه.
سیستمی دابه‌شكردنی مووچه له كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه كه زانیاری و لیستی مووچه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه به‌ره‌و گه‌نجینه به‌رز ده‌كرێته‌وه و دوای وردبینی و زانینی كۆی مووچه‌ی پێویست، ئه‌وا چه‌كیان بۆ ده‌كرێت تا له یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی حكوومی پاره‌كه وه‌ربگرن. سیستمه‌كه به‌م شێوه‌یه نییه هه‌ر كه‌س سه‌ردانی بانك بكات و مووچه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، یان مانگانه مووچه‌كه‌ی دابه‌زێته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی و له هه‌ركوێ ویستی پاره رابكێشێت، به‌ڵكو كۆی مووچه‌ی ده‌زگه‌یه‌كی حكوومی له بانكه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌زگه‌كه ده‌كرێت و له به‌شی ژمێریاری ده‌زگه‌كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆراندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م رۆتینه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت خۆی چه‌ندان جار ددانی به‌وه‌دا ناوه ئه‌م سیستمه كۆنه و ده‌بێ كه‌رتی بانك پێش بكه‌وێت، به‌ڵام جگه له پڕكردنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری، هیچ هه‌نگاوێك نه‌چووه‌ته پێش.
له چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك ده‌زگه و دامه‌زراوه‌ی حكوومی پێوه‌ندییان به"وشه" كردووه و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "هیچ مانگێك نییه له‌و پاره‌یه‌ی له بانك وه‌ری ده‌گرن كه‌م نه‌كات."
به‌رپرسی یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، بۆ "وشه" گوتی، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانیان زۆر كه‌مه، كه‌چی مانگ نییه 100 هه‌زار دینار یان سه‌رووی ئه‌م پاره‌یه له‌و شه‌دانه‌ی له بانك وه‌ریده‌گرن كه‌م نه‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێت "بانك رێی ژماردنیان پێ نادات و ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی پاره‌كه وه‌رده‌گرێت ته‌نیا بۆی هه‌یه ژماره‌ی كۆی شه‌ده‌كان وه‌ربگرێت، به‌ڵام كاتێك شریتی كه‌پس له پاره‌كه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ دابه‌شكردنی مووچه یه‌كێك یان دوان له شه‌ده‌كان پاره‌ی نوقسانه، ئه‌وه ره‌نگه له‌و فه‌رمانگانه‌ی مووچه‌یان زۆره،ملیۆنان دینار كه‌م بكات".
پێویسته بگوترێ كێشه‌كه له‌وه‌دایه شه‌ده‌ی پاره‌كان كه ده‌بێ 100 دانه بن، كه‌مترن و ئه‌م ده‌ستكاری یان هه‌ڵه‌یه له‌لایه‌ن بانكه‌كان خۆیان ده‌كرێت. ده‌زگه‌كه داوای له بانك كردووه پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام قبووڵی نه‌كردووه.
ئه‌و ژمێریاره وه‌ك خۆی گوتی "چه‌ندان ده‌زگه‌ی تر ده‌ناسێت به‌هه‌مانشێوه مانگانه پاره‌یان كه‌می كردووه و بانكه‌كان خۆیان له‌م كه‌موكورتییانه بێبه‌ری ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه له بانك چوویته ده‌ره‌وه ئێمه به‌رپرس نین، خۆ ناشكرێ ئه‌و هه‌موو ژمێریاره له بانك دانیشن سه‌تان ملیۆن دینار بژمێرن".
له كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌زار و 50 یه‌كه‌ی ژمێریاری هه‌بن و له هه‌ر كامێكیان 100 هه‌زار دینار مانگانه كه‌م بكات، ئه‌وا كۆی پاره‌ی ونبوو ده‌كاته 105 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر مانگێك.
هه‌ڵبه‌ت مه‌رج نییه له هه‌موو شوێنێك ئه‌م كه‌موكورتییه زۆر بێت، به‌ڵام كه‌میی پاره له شه‌ده‌كان ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت پشتڕاست ده‌كرێته‌وه.
سه‌یفه‌دین محه‌مه‌د كه به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری فریاكه‌وتنی ناوه‌ندیی هه‌ولێره، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌موو سه‌ری مانگێك لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانیان كه ژماره‌یان پێشتر 600 فه‌رمانبه‌ر ده‌بوو، دوای دروستبوونی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بۆ 250 كه‌م كرایه‌وه، راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه ده‌كه‌ن و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی، چه‌ك ده‌نووسرێت و ئاراسته‌ی بانكێكی دیاریكراو ده‌كرێت تا پاره‌كه وه‌ربگیرێت.
ئه‌و گوتی "گرنگترین شت كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا رۆڵ ده‌بینێت متمانه‌ی بانك و فه‌رمانبه‌ر و ده‌زگه‌كه‌یه به یه‌كتر، كاتێك چه‌ند فه‌رمانبه‌رێك بۆ هێنانی پاره ده‌چن، له‌وانه‌یه زۆر ئه‌سته‌م بێ دابنیشن یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌رجه‌م پاره‌كه بژمێرنه‌وه و بزانن كه‌می هه‌یه یان نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام هه‌ندێك جار پاره له شه‌ده‌كاندا كه‌م ده‌كات".
وه‌ك ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ژمێریاری نه‌خۆشخانه‌كه به نموونه ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، له‌وانه‌یه له شه‌ده‌یه‌كدا پێنج هه‌زاری كه‌م بێت و به‌ر فه‌رمانبه‌رێك بكه‌وێت، یان له یه‌كێكی تر 10 هه‌زاری كه‌م بێت، له‌و كاته‌دا لیستی كۆی ئه‌م كه‌موكورتییانه ره‌وانه‌ی بانك ده‌كه‌نه‌وه و كاره‌كه ده‌ڕوێنن.
سه‌یفه‌دین محه‌مه‌د به‌شتێكی ئاسایی داده‌نێت له سیستمێكی ئاوا كۆندا بۆ دابه‌شكردنی مووچه هه‌ندێك جار كه‌موكورتی دروست بێت، چونكه چه‌ندان ده‌ست ده‌كات و له‌و حاڵه‌ته‌شدا هه‌ڵه هه‌ر روو ده‌دات.
فه‌رمانبه‌ری یه‌كێك له ده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت كه خۆی هاتووه‌ته راسپاردن به‌وه‌ی هه‌موو سه‌ری مانگێك له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان دوو كه‌سی تر پاره‌كه بۆ ده‌زگه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، بۆ "وشه" زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو، پاره‌ی وه‌زاره‌تێك به سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی به سه‌رجه‌م لقه‌كانیه‌وه، به یه‌كجار چه‌كی پاره‌یان بۆ نانووسرێت، به‌ڵكو سیستمه‌كه وا دابه‌ش بووه هه‌ندێك ده‌زگه له سه‌رووی خۆیان وردبینییان بۆ ده‌كرێت و چه‌كیان بۆ ده‌نووسرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه چه‌ند كه‌س راده‌سپێرێت و پاره‌كه وه‌ربگرن.
ئه‌و ده‌ڵێت "هه‌موو پاره‌كان شه‌ده‌ی 100 دانه‌یین، هه‌مووی 250 دیناری، هه‌زاری، پێنج هه‌زاری یان 25 هه‌زارین و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ش له‌سه‌ر شه‌ده‌كان نووسراوه كه له بانكه‌كه وردبینی كردووه، له بانك هه‌ر كێشه‌یه‌ك له كه‌موكورتی پاره له كاتی وه‌رگرتنی مووچه هه‌بێت، ئه‌وا ده‌كرێ دوای ژماردن یه‌كسه‌ر بۆتی قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه".
به‌گوته‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، له رووی یاساییه‌وه كاتێك پاره‌كه وه‌رده‌گرێت، دواتر كه‌موكورتیشی هه‌بێت ئه‌وا وه‌رناگیرێته‌وه، به‌ڵام دیسان متمانه رۆڵی هه‌یه و حكوومه‌ت خۆی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێك كه‌میی پاره دووباره بووه‌وه، رێوشوێنی پێویست وه‌رده‌گرێت.
هه‌ڵبه‌ت له كاتی گواستنه‌وه‌ی پاره هه‌ندێك جار مه‌ترسی هه‌یه، دزرانی ملیارێك دینار له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی كه دواتر تاوانبارانیشی گیران، هه‌ر پێوه‌ندی به كۆنیی سیستمه‌كه‌وه هه‌یه.
ئه‌و سیستمه كۆنه پێویستی به گۆڕان هه‌یه، سه‌رده‌مه‌كه هی ئه‌وه‌یه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی هه‌بێت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناوی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی خستووه‌ته ناو لیستی بایۆمه‌تری، به‌ڵام دیار نییه كه‌ی كار به هه‌ژماری بانكی ده‌كات.
"وشه" پێوه‌ندی به كۆمه‌ڵێك بانكی حكوومی وه‌ك بانكی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكه بازرگانییه‌كان كرد، به‌ڵام هیچیان بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی لێدوانیان نه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی‌ش پێوه‌ندی خراپی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان هه‌یه و ته‌له‌فۆنه‌كانیان داخراون و پێ ده‌چێت خۆیان حه‌ز نه‌كه‌ن له بابه‌تی پاره هیچ پرسیارێكیان ئاراسته بكرێت.
دكتۆر لوقمان عوسمان عومه‌ر پسپۆڕی بانك و گه‌شه‌پێدانی ئابووری، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و سیستمه كۆنه‌ی بۆ دابه‌شكردنی پاره له كوردستان كاری پێ ده‌كرێت، رێ به شتێكی گه‌وره‌تر له گه‌نده‌ڵیی خۆش ده‌كات ئه‌ویش دزییه.
به‌گوته‌ی پسپۆڕه‌كه "گه‌نده‌ڵیی كه‌سێك ده‌یكات كه به‌رپرسیارێتی ئیداری هه‌یه و ده‌رفه‌تیش هه‌یه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام له‌مه‌دا هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ك ناكرێت و له‌و پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره‌یه بڕێك له پاره ده‌دزرێت".
ئه‌و ده‌ڵێت "نه‌مانی پاره زیاتر له‌ناو بانكه‌كان خۆیانه و به‌ر له‌وه‌ی پاره‌كه بۆ خواره‌وه شۆڕ ببێته‌وه، ئه‌وا دزییه‌كه كراوه و دواجار دیاریش نییه كێ ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌ڵگرتووه".
به بۆچوونی ئه‌م پسپۆڕه بانكییه، تاكه چاره‌سه‌ر له‌م دۆخه‌دا ئه‌وه‌یه سیستمه‌كه بگۆڕێت و هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو خه‌ڵك به هه‌ژماری بانكی یان ڤیزاكارت پاره‌كه‌ی وه‌ربگرێت، دواجار سیوله‌ش هێنده ده‌ستاوده‌ست ناكرێ و مه‌ترسییه‌كانی فه‌وتانی پاره بۆ سفر كه‌م ده‌بێته‌وه.
"بۆ نموونه پاره چووه‌ته سه‌ر حیسابی مووچه‌خۆر، مووچه‌خۆریش هه‌ر به‌و كارته‌ی لایه‌تی ده‌توانێ له ماركێت پێداویستییه‌كانی دابین بكات و ده‌رفه‌تی كاركردنی بانكه‌كانی بۆ وه‌به‌رهێنان زیاتر ده‌بێت" پسپۆڕه‌كه وای گوت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا تووشی ته‌نگژه‌ی دارایی بووه، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر بڕی مووچه و پاشه‌كه‌وت هات، ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت هیچ فه‌رمانبه‌رێك نازانێ به ته‌واوی مووچه‌كه‌ی چه‌نده و كه‌ی مووچه‌كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێ، به‌وه‌یش سیستمی كۆنی دابه‌شكردنی مووچه كۆنتر بووه‌و ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه دێت ده‌رفه‌تی گه‌نده‌ڵیش زیاتر بووه.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكرێ دواجار بانكه‌كان قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌موكورتییانه له شه‌ده‌كانی پاره بكه‌نه‌وه، ئه‌وا كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م كه‌موكورتییانه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت و به پاساوی هه‌ڵه‌ی ئامێره‌كانی ژماردنی دراو یان پاساوی تری كه‌مبوونه‌وه‌ی پاره‌كه ده‌ده‌ن و خۆیان له كێشه‌كه رزگار ده‌كه‌ن له كاتێكدا هه‌ر بانكه‌كان خۆیان له پشت ئه‌م كێشه‌یه‌دان.
*
به‌رپرسی ده‌زگه‌یه‌كی حكوومی: مانگ نییه 100 هه‌زار دینار له مووچه‌مان كه‌م نه‌كات
*
پسپۆڕێكی بانكیی: ئه‌و سیستمه رێ بۆ تاوانێكی گه‌وره‌تر له گه‌نده‌ڵیی خۆش ده‌كات كه ئه‌ویش دزییه