حكوومه‌تی چین بڵاوی كرده‌وه پێشوازی له جه‌نگی ئابووری دژی هیچ وڵاتێك ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت دژی چین ئه‌مه بكات، ئه‌وا چینیش رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و دڵنیاشه له جه‌نگه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حكوومه‌تی چین ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا له دوای سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ زیاتر بووه.
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه دوای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی وه‌رده‌گرێت، رێژه‌ی باج له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چین تا ٤٥% به‌رز ده‌كاته‌وه.
چین ئه‌و جۆره هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئابووری هه‌ژمار ده‌كات. چین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بڕی یه‌ده‌گی دراوی وڵاته‌كه‌ی ده‌گاته سێ تریلیۆن دۆلار و ئه‌مه‌ش پشتیوانییه‌كی به‌هێزی وڵاته‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی ئابووریدا رووبه‌ڕووی هه‌ر وڵاتێك ببێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌كادیمیای پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی چینیش، هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه ئه‌گه‌ر تره‌مپ به‌رنامه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات و باج بخاته سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی، ئه‌وا جه‌نگێكی گه‌وره‌ی ئابووری له نێوان چین و ئه‌مه‌ریكادا روو ده‌دات.
سه‌رچاوه/ئیرنا http://www.irna.ir/fa/News/82374145/
سلێمان تاشان