سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری شارەدێی سەعدیەی سەربە
شارۆكەی خانەقین لە نزیك دەریاچەی حەمرین بە رووداوێكی هاتوچۆ پێنج هاووڵاتی
گیانیان لەدەستدا و سێی تریش بە قورسی بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەم 17ی نیسان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا و بارهەڵگرێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە هەشت کەس
بوونە قوربانی، ئەو رێگەیە پێشتر بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی حەمرین و لافاو بە
تەواوەتی تێکچووە.
ئەحمەد عەلی ، وەك شایەتحالێكی روداوەكە ، بۆ
"وشە" ئاشكرایكرد ، لەو رووداوەدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ
کەسیش بریندار بوون.
زیاتر روونی
دەکاتەوە، رێگاكە بەهۆی زیانی لافاوەوە بەرتەسك بۆتەوە
و بۆهاتوچۆ شیاو نیە، هۆی ئەو پیکدادانەش هەر خراپی رێگەوبانەکە بوو.
غالب عەتیە، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، زانیاریەكانی
بۆ "وشە" پشتراست كردەوە و رای گەیاند، تیمی تایبەت بە لێكۆڵینەوە رەوانەی
شوێنی رووداوەکە کراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان قوربانییەکان کوردن و خەڵکی
ناوچەکەن.
گەرمیان / سەبری هۆرێنی